Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

حه‌ماس: دانوستان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ناكه‌ین بۆ گۆرینه‌وه‌ی‌ زیندانیان


په‌یام

بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماسی  فه‌ڵه‌ستینی بونی هه‌ر دانوستاندنێكی نهێنی بۆ گۆڕینه‌وه‌ی زیندانیان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل له‌ ئێستادا ڕه‌تده‌كاته‌وه‌.

خه‌لیل حه‌یه‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند"   بوونی هه‌ر جۆره‌ دانوستانێك له‌ ئێستادا سه‌باره‌ت به‌ گۆڕینه‌وه‌ی زیندانیه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئیسڕائیل كه‌ له‌هه‌ندێ  ده‌زگای  ڕاگه‌یاندن باس ده‌كرێت ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه‌.

 بنیامین ناتانیاهۆسه‌رۆك وه‌زیرانی قه‌واره‌ی جوله‌كه‌ له‌ لێدوانێكی پێشتریدا ڕایگه‌یاندبوو:  كه‌ حكومه‌ته‌كه‌ی له‌ هه‌وڵه‌ دیپلۆماسییه‌كانی به‌ نهێنی بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی گیراوه‌ ئیسرائیلیه‌كان به‌رده‌وامه‌، له‌ به‌رامبه‌ریشدا ئیسماعیل هه‌نیه‌ ووتی: ئه‌وان پێشتر ئاماده‌یی خۆیان ڕاگه‌یاندووه‌ كه‌  ئاماده‌ن به‌ شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ بۆ گۆڕینه‌وه‌ی زیندانییه‌كان دانوستان بكه‌ن، به‌ڵام تا ئێستا هیچ هه‌وڵێكی له‌وجۆره‌ له‌ ئارادا نییه‌.

چاودێران لێدوانه‌كانی ناتانیانهۆ  به‌ هه‌وڵێك بۆ چه‌واشه‌كردنی ڕای گشتی ئیسڕائیلی ده‌بینن و تا دێت ڕێژه‌ی زیندانییه‌كانی فه‌ڵه‌ستین به‌رز ده‌بێته‌وه‌ كه‌ تا ئێستا 6500  زیندانی تێپه‌ڕاندوه‌,  كه‌ له‌ نێویاندا 350 منداڵ و 26 نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ بونی هه‌یه‌. 

514 جار خوێندراوەتەوە
27/05/2018

بابەتی زیاتر