Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

دهۆك.. به‌هۆی‌ شه‌ڕو ئاڵۆزییه‌وه‌ له‌ زیندانی‌ زركا؛ 7 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا


په‌یام

دوای ئه‌وه‌ی‌ به‌هۆی شه‌ڕو ئاڵۆزی له‌ زیندانی‌ زركا له‌ دهۆك 7 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و 12 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون، 
 
فه‌رهاد ئه‌ترووشی، پارێزگاری دهۆك ره‌تی‌ ده‌كاته‌وه‌ شه‌ڕ و قوربانیه‌كان له‌ ئه‌نجامی‌ شه‌ڕی نێوان زیندانیه‌ كورد و عه‌ره‌به‌كانی‌ ناو به‌ندیخانه‌كه‌وه‌ ڕوویدابێت و رایگه‌یاند، ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ زیندانی چاكسازی گه‌ورانی دهۆك گیانیانله‌ده‌ستداوه‌ به‌هۆی ئه‌و ئاگره‌وه‌ بووه‌ كه‌ به‌ندكراوێكی مادده‌ی تیرۆر كردوویه‌تییه‌وه‌.

پارێزگاری دهۆك له‌ كۆنفرانسێكی‌ رۆژنامه‌وانیدا له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌وه‌ ووتی‌، شه‌ڕ له‌نێوان هیچ كه‌سێك له‌ زیندانیه‌كان رووینه‌داوه‌ به‌ڵكو كه‌سێك- كه‌ سێجار سزای له‌سێداره‌دانی هه‌یه‌- ویستوویه‌تی ده‌رگاكان بشكێنێت و بووه‌ته‌ هۆی دروستبوونی ئاڵۆزی و ئاگری كردووه‌ته‌وه‌، له‌ ئه‌نجامدا به‌هۆی ئاگر و دوكه‌ڵ 7 كه‌س گیانیانله‌ده‌ستداوه‌ و 12 كه‌سی دیكه‌ش له‌نێو زیندانه‌كه‌دا برینداربوون. ده‌شڵێت، ئه‌وانه‌ی مردوون به‌هۆی دووكه‌ڵ خنكاون نه‌ك به‌هۆی شه‌ڕ و ته‌قه‌ كوژرابن

ئه‌و قسانه‌ی‌ پارێزگاری دهۆك له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ به‌پێی زانیاری ده‌زگاكانی‌ راگه‌یاندن سه‌ره‌تا شه‌ڕه‌ قسه‌ له‌ نێوان به‌شێك له‌ زیندانیانی‌ عه‌ره‌ب و كورد له‌ كه‌رتی سێ له‌ چاكسازیی زركا دروستبووه‌ و له‌ ئه‌نجامدا چه‌ند به‌ندكراوێك به‌تانیی چاكسازییان سوتاند و ره‌وشه‌كه‌ ئاڵۆز بووه‌ و شه‌ڕی نێوان زیندانیه‌كانی‌ لێكه‌وتوه‌ته‌وه‌.

به‌ وته‌ی‌ پارێزگاری دهۆك له‌ زیندانی چاكسازی گه‌ورانی دهۆك هه‌زار و 415 زیندانی هه‌یه‌، هه‌زار و 35 كه‌سیان سزایان به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه‌، له‌وانه‌ش 340 كه‌سیان به‌ مادده‌ی تیرۆر سزاكانی "له‌سێداره‌دان، زیندانی هه‌تاهه‌تایی، یان هه‌یه‌، ئاگره‌كه‌ش له‌ هه‌مان ئه‌و هۆڵه‌ كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌و زیندانیانه‌ی مادده‌ی تیرۆری تێدایه‌.

ئاڵۆزیه‌كانی‌ زیندانی‌ چاكسازی دهۆك له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ له‌ كه‌مپێكی ولاَتی‌ یۆنان ژماره‌یه‌ك عه‌ره‌بی سووری و عێراقی به‌ بۆریی ئاسن له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك كۆچبه‌ری كورد به‌شه‌ڕ هاتوون، له‌ئه‌نجامدا چوار كۆچبه‌ری كورد كوژراون و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش بریندار بوون.

به‌پێی ئه‌و ڤیدیۆیانه‌ی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوبوونه‌ته‌وه‌ ژماره‌یه‌ك گه‌نجی عه‌ره‌بی سووری كه‌ خه‌ڵكی دێره‌زوورن له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك عه‌ره‌بی عێراقی هێرشیان بۆ سه‌ر ژماره‌یه‌ك كۆچبه‌ری كوردی رۆژئاوای كوردستان ئه‌نجامداوه‌ و كوژراو و برینداری لێكه‌وتوه‌ته‌وه‌ و له‌ هیچ یه‌كێك له‌ دیمه‌نه‌كانیشدا پۆلیس و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ یۆنان نابینرێن. 


360 جار خوێندراوەتەوە
27/05/2018

بابەتی زیاتر