په‌یام، دهۆك
ئێواره‌یه‌كی دره‌نگی رۆژی 26 ی ئه‌م مانگه مسته‌فا بامه‌ڕنی چالاكوانی مه‌ده‌نی و ڕۆژنامه‌نووس له گه‌ڕه‌كی نه‌ورۆزی پارێزگای دهۆك له‌لایه‌ن هێزێكی مه‌ده‌نییه‌وه ده‌ڕفێنرێت و تا ئێستاش چاره‌نوسی به نادیاری ماوه‌ته‌وه.
له راگه‌یاندراوێكدا سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكی له مافی ڕۆژنامه‌نووسان سه‌لامه‌تی گیانی ئه‌و ڕۆژنامه‌نوسه‌ی خسته ئه‌ستۆی هێزه ئه‌منییه‌كان و داواش ده‌كات هه‌رچی زووه چاره‌نوسی دیاری بكرێت.
پێشتر و له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا برایه‌كی مسته‌فا بامه‌ڕنی ڕایگه‌یاندبوو: كه ئێواره‌یه‌كی دره‌نگی رۆژی شه‌ممه 26 ی ئایار له كاتێكدا براكه‌ی له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڕێیه‌كی بووه چوار كه‌سی مه‌ده‌نی چه‌كداری نه‌ناسراو براكه‌یان ڕفاندووه.
به‌یاننامه‌كه‌ی سه‌نته‌ری میترۆ ئاماژه‌ی بهوهكردوه كه ئه‌و ڕۆژنامه‌نوسه له كه‌ناڵی وار تی ڤی به‌رنامه‌یه‌كی به ناوی پۆستی پێشمه‌رگه هه‌بوه.
هه‌روه‌ها له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه: ئه‌و ڕۆژنامه‌نوسه به توندی ڕه‌خنه‌ی ئاڕاسته‌ی ده‌سه‌ڵاتداران و كه‌می خزمه‌تگوزارییه‌كان كردوه‌و، هاوڕێكانیشی ده‌ڵێن چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر له پۆستێكیدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ باسی له گرانبوونی نرخی به‌نزین و كێشه‌ی هاوڵاتییانی سنوره‌كه‌ی كردبوو.
هه‌روه‌ها نوسیویه‌تی: له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه هێرشی ناڕه‌وا ده‌كرێته سه‌رم و ده‌یانه‌وێت ئهژمارهكهم له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی دابخه‌ن به‌ڵام من كۆڵنادهم و به‌رده‌وامده‌بم له وتنی ڕاستییه‌كان.
جێی ئاماژه‌یه ئه‌مه یه‌كه‌م جار نییه چالاكوانان و ڕۆژنامه‌نوسان بێ سه‌روشوێن ده‌كرێن و بێ بڕیاری دادگا و له‌لایه‌ن كه‌سانی مه‌ده‌نییه‌وه به زه‌بری چه‌ك ده‌ڕفێنرێن.
464 جار خوێندراوەتەوە
28/05/2018