Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

تیمێكی‌ ئه‌مریكا به‌مه‌به‌ستی‌ ئاماده‌كاری‌ بۆ كۆبونه‌وه‌ی‌ لوتكه‌؛ له‌ كۆریای‌ باكوره‌


په‌یام

دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: كه‌ تیمێكی وڵاته‌كه‌ی گه‌یشتووه‌ته‌ كۆریای باكوور، ئه‌وه‌یش به‌ مه‌به‌ستی ته‌واوكردنی دوا ئاماده‌كارییه‌كان بۆ به‌ستنی لووتكه‌ی نێوان ئه‌و و كیم جۆنگ ئوون سه‌رۆكی كۆریای باكوور، كه‌ بڕیاره‌ له‌ مانگی داهاتوو له‌ سه‌نگاپوره‌ ساز بكرێت.

له‌ تویتێكدا، دۆناڵد تره‌مپ نووسیوویه‌تی: تیمێكی ئه‌مریكی گه‌یشتووه‌ته‌ كۆریای باكوور بۆ ئه‌وه‌ی دوا ئاماده‌كارییه‌كانی به‌ستنی لووتكه‌ی نێوان من و كیم ته‌واو بكات.

سه‌رۆكی ئه‌مریكا راشیگه‌یاندووه‌: باوه‌ڕم وایه‌ كه‌ كۆریای باكوور توانای باشی هه‌یه‌ له‌وه‌ی رۆژێك له‌ رۆژان ببێته‌ وڵاتێكی ئابووری و خاوه‌ن پاره‌یه‌كی زۆر و كیم جۆنگ ئون هاوڕامه‌ و ئه‌مه‌ش رووده‌دات.

پێشتر رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست بڵاویكردبوویه‌وه‌: كه‌ به‌رپرسێكی ئه‌مریكی رایگه‌یاندبوو، تیمێكی وڵاته‌كه‌یان به‌ سه‌رۆكایه‌تی سۆنگ كیم باڵیۆزی پێشووی ئه‌مریكا له‌ كۆریای باشوور و دانوستانكاری پێشووی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ پیۆنگیانگ، بۆ ته‌واوكردنی ئاماده‌كارییه‌كان بۆ به‌ستنی لووتكه‌ی نێوان دۆناڵد تره‌مپ و كیم جۆنگ ئون، گه‌یشتووه‌ته‌ كۆریای باكوور.

سۆنگ كیم له‌ پانمونجوم كه‌ به‌ ناوچه‌ی ئاشتی ناسراوه‌ ناوچه‌یه‌كی سنورییه‌ له‌ نێوان هه‌ردوو كۆریا له‌گه‌ڵ چون سو هی جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆریای باكور كۆبوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام تا ئێستا هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر ئه‌نجامی كۆبونه‌وه‌كان ئاشكرا نه‌كراوه‌. 

 سه‌رۆكی ئه‌مریكا هیوای خواستبوو كه‌ لووتكه‌ی نێوان ئه‌و و سه‌رۆكی كۆریای باكوور له‌ سینگاپور له‌ واده‌ی خۆی له‌ 12ی مانگی حوزه‌یرانی داهاتوو ساز بكرێت
ئه‌م لێدوانه‌ی تره‌مپ دوای ئه‌وه‌ دێت، دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌ مون جای ئین سه‌رۆكی كۆریای باشوور رایگه‌یاندبوو: كه‌ هێشتا سه‌رۆكی كۆریای باكوور پابه‌نده‌ به‌ داماڵینی چه‌كی ئه‌تۆمی

597 جار خوێندراوەتەوە
28/05/2018

بابەتی زیاتر