Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ڤیدیۆ.. به‌هۆی رزگاركردنی منداڵێكه‌وه‌ ناسنامه‌ی فه‌ڕه‌نسی و ئیشیشی پێدرا


په‌یام 

په‌نابه‌رێكی خه‌ڵكی وڵاتی مالی دوای ئه‌وه‌ی به‌ بینایه‌كدا سه‌رده‌كه‌وێت و منداڵێكی بچوك له‌ مردن رزگار ده‌كات، سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا داوای بینی كرد و وه‌كو هاوڵاتییه‌كی فه‌ڕه‌نسی ناساندی. 

وه‌ك له‌ گرته‌ ڤیدیۆییه‌كدا ده‌رده‌كه‌وێت، منداڵیكی بچوك خه‌ریكه‌ له‌ بالكۆنی بینایه‌كه‌وه‌ له‌ پاریس به‌رده‌بێته‌خواره‌وه‌ و ئه‌م گه‌نجه‌ش به‌په‌له‌ به‌ بیناكه‌دا سه‌رده‌كه‌وێت و منداله‌كه‌ له‌ به‌ره‌وه‌بوون رزگارده‌كات. 

دوای ئه‌و كاره‌ی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا وه‌كو پاڵه‌وان ناوبانگی ده‌ركرد و دوای بینینی سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نساش له‌ كۆشكی ئیلیزی، ئیمانوێل ماكرۆن مافی بوون به‌ هاوڵاتی فه‌ڕه‌نسی پێدا. 

دوای وه‌رگرتنی ناسنامه‌ی فه‌ره‌نسی، مامودۆ گاساما، سوپاسی سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسایكرد بۆ ئه‌و دیارییه‌ی پێی به‌خشیووه‌. 

هاوكات سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا بریاریشیدا له‌ تیمی ئاگركوژینه‌وه‌ و فریاكه‌وتن كاری پێبدرێت. 

11096 جار خوێندراوەتەوە
28/05/2018

بابەتی زیاتر