Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سه‌رۆكی نوێی داواكاری گشتی له‌هه‌رێم سوێندی یاسایی خوارد


په‌یام 

مالپه‌ڕی فه‌رمی حكومه‌تی  هه‌ریمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌ به‌ بڕیاری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری حاكم ئازاد حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د وه‌ك سه‌رۆكی داواكاری گشتی سوێندی یاسایی خوارد. 

ئه‌وه‌شی وتووه‌ دیاریكردنی ئه‌و حاكمه‌ به‌ پێی حوكمی مادده‌ 10 ـ شانزه‌هه‌م له‌ یاسای سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق ژماره‌ 1 بۆ ساڵی 2015 و به‌ پشتبه‌ستن به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه‌ به‌ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان دراوه‌ به‌پێی حوكمی مادده‌ 1 ـ چواره‌م له‌ یاسای ژماره‌ 2 بۆ ساڵی 2017 (یاسای دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم به‌سه‌ر دامه‌زراوه‌ ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمدا) بووه‌. 

ماڵپه‌ڕی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌شی وتووه‌: ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 28/5/2018 به‌ ئاماده‌بوونی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و حاكم به‌نگین سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری به‌وه‌كاله‌ت و سینان چه‌له‌بی وه‌زیری دادی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ ڕێوڕه‌سمێكدا حاكم ئازاد حسێن ئه‌حمه‌د وه‌ك داواكاری گشتی سوێندی یاسایی خواردووه‌. 

1529 جار خوێندراوەتەوە
28/05/2018

بابەتی زیاتر