پهیام - بریار تهها
ستیڤان دیفری هۆڵندی و بەرگریکاری پێشووی یانەی لازیۆ پەیوەندیکردنی بە ریزەکانی یانەی ئینتەرمیلانەوە بۆ ورەزی داهاتوو رادەگەیەنێت.
لە میانی لێدوانێکیدا کە پێگەی فوتبۆڵی ئیتاڵیا بڵاویکردۆتەوە دیفری سەبارەت بە کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی و داهاتووی دەڵێت: لەگەڵ یانەی ئینتەرمیلان گەیشتوومەتە ڕێککەوتن و هەموو شتەکان کۆتاییان هاتووە، ماوەی گرێبەستەکەش بۆ پێنج وەرزە.
لە درێژەی قسەکانیدا بەرگریکارە هۆڵندیەکە دڵخۆشی خۆی بۆ پەیوەندیکردن بە ریزەکانی ئینتەرمیلان دەڕبری و ئاماژەی بەوەکرد ناتوانێت چاوەڕوان بکات و بۆ دەستپێکردنی وەرزی نوێ زۆر پەلەیەتی.
جێی ئاماژەیە هاوینی ٢٠١٤ دیفری لە یانەی فاینۆردی هۆڵندیەوە روویکردە یانەی لازیۆ و ماوەی چوار وەرز درێسی ئەو یانە ئیتاڵیەی پۆشی، لەو ماوەیەشدا یەک کاسی سۆپەری ئیتاڵی لەگەڵ بردۆتەوە.
869 جار خوێندراوەتەوە
28/05/2018