Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان په‌رله‌مانتارێكی‌ له‌ ریزه‌كانی خۆی ده‌رده‌كات


په‌یام

بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆران به‌هۆی‌ پابه‌ندنه‌بوونی‌ په‌رله‌مانتارێكی‌ به‌ به‌رنامه‌و كاره‌كانی‌ بزووتنه‌وه‌كه‌وه‌ له‌ ریزه‌كانی‌ خۆی‌ ده‌رده‌كات

بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆران رایگه‌یاندووه‌ " به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوونی (مه‌سعود حه‌یده‌ر- ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق) به‌ به‌رنامه‌ و كاره‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه‌، به‌كۆی ده‌نگی ئه‌ندامانی خانه‌ی راپه‌ڕاندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، بڕیاردرا ناوبراو له‌ ریزه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و فراكسیۆنی گۆڕان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌ربكرێت ".

له‌و باره‌یه‌وه‌ مەسعود حەیدەر، ئەندامی كوردی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگەیاند، ماوەی زیاتر لە 40 رۆژە دەستی لە بزووتنەوەی گۆڕان و فراکسیۆنی بزووتنەوەکە کێشاوەتەوە.

لە روونکردنەوەیەکدا کە لە هەژماری خۆی لە فەیسبوک بڵاویکردووەتەوە، مەسعود حەیدەر دەڵێت: "من زیاتر لە 40 رۆژە دەستم کێشاوەتەوە لە بزوتنەوەی گۆڕان و فراکسیۆنی گۆڕان، لە چەند رۆژی رابردووش بە روونی لە بەرنامەیەکی کەناڵێکی عیراقی ئەمەم باسکرد".

575 جار خوێندراوەتەوە
29/05/2018

بابەتی زیاتر