Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

یه‌كێتی‌ ئه‌وروپا: رێكه‌وتنی‌ ئه‌تۆمی‌ له‌گه‌ڵ ئێران؛ له‌ رووی‌ ئاسایشه‌وه‌ گرینگی‌ خۆی‌ هه‌یه‌


په‌یام

فێدریكا مۆگرینی نوێنه‌ری باڵای یه‌كێتی ئه‌ورووپا بۆ كاروباری ده‌ره‌وه‌له‌ لیدوانێكیدا ڕایگه‌یاند: به‌ بۆچوونی ئێمه‌، رێككه‌وتنی ناوه‌كی ئێران به‌ده‌ر له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ئابووری، له‌ رووی نیگه‌رانی ئاسایشه‌وه‌ گرنگی خۆی هه‌یه‌

مۆگه‌رینی له‌ دوای دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌ورووپا بۆ ڕۆژنامه‌نوسان دوا وتی: تاوه‌كو ئیداره‌ی ئێران ئه‌ركی سه‌ر شانی خۆی له‌باره‌ی رێككه‌وتنی ناوه‌كی جێبه‌جێ بكات ئه‌وا یه‌كێتی ئه‌ورووپاش په‌یوه‌ست ده‌بێ به‌ جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنامه‌كه‌ به‌ ته‌واوی 

مۆگه‌رینی راشیگه‌یاند كه‌ به‌پێی دوا راپۆرتی دامه‌زراوه‌ی وزه‌ی ناوه‌كی نێوده‌وڵه‌تی، وڵاتی ئێران ئه‌ركی سه‌ر شانی خۆی له‌باره‌ی رێككه‌وتنی ناوه‌كی جێبه‌جێكردووه‌ و له‌مباره‌یه‌وه‌ گوتیشی: به‌ بۆچوونی ئێمه‌، رێككه‌وتنی ناوه‌كی ئێران به‌ده‌ر له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ئابووری، له‌ رووی نیگه‌رانی ئاسایشه‌وه‌ گرنگی خۆی هه‌یه‌. چونكه‌ ئه‌گه‌ر رێككه‌وتنی ناوه‌كی ئێران نه‌بێت ئه‌وا ئاسایشی یه‌كێتی ئه‌ورووپا و ناوچه‌كه‌ ده‌كه‌وێته‌ مه‌ترسییه‌وه‌ 

له‌لایه‌كی دیكه‌ش، مۆگه‌رینی رایگه‌یاند كه‌ دوا پێشهاته‌كانی غه‌ززه‌ له‌لایه‌ن وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌ورووپا تاوتوێ كراوه‌. سه‌باره‌ت به‌و پرسه‌ وتیشی:  بۆ رێگریكردن له‌ زیانی گیانی زیاتر پێویسته‌ بكه‌وینه‌ جوڵه‌ له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانمان له‌ ناوچه‌كه‌دا، پێویسته‌ پرسی گه‌یاندنی هاوكارییه‌ مرۆییه‌كان بۆ غه‌ززه‌ بخه‌ینه‌ ژێر گه‌ره‌نتییه‌وه‌

ئه‌و به‌رپرسه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا جه‌ختیشی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ گواستنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا بۆ قودس هۆكاری سه‌ره‌كی رووداوه‌كانی غه‌ززه‌ و كاردانه‌وه‌ی جیهانی ئیسلامییه‌ 

له‌ كۆتایدا  فێدریكا مۆگه‌رینی نوێنه‌ری باڵای یه‌كێتی ئه‌ورووپا بۆ كاروباری ده‌ره‌وه‌ پشتیوانی یه‌كێتیه‌كه‌ی له‌باره‌ی چاره‌سه‌ریی دوو ده‌وڵه‌تی له‌ نێوان فه‌ڵه‌ستین و ئیسرائیل دووپاتكرده‌وه‌ 





348 جار خوێندراوەتەوە
29/05/2018

بابەتی زیاتر