Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌ فه‌رمی لیڤاندۆڤسكی داوای رۆشتنی پێشكه‌ش به‌ بایرن كرد


په‌یام 

به‌ فه‌رمی لیڤاندۆڤسكی داوای رۆشتنی له‌ یانه‌ی بایرن میونخ پێشكه‌ش به‌ ئیداره‌ی یانه‌كه‌ كردووه‌ و نایه‌وێت وه‌رزی داهاتوو له‌ یانه‌كه‌ به‌رده‌وام بێت.

بین زاهافی بریكاری رۆبن له‌ لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی بێڵدی ئه‌ڵمانی ئاشكرایكرد كه‌ رۆبه‌رت لیڤاندۆڤسكی پێویستی به‌ گۆڕانكارییه‌ و ده‌یه‌وێت سه‌ركێشی له‌ شوێنێكی دیكه‌ بكات و ئه‌زمونێكی نوێ تاقی بكاته‌وه‌، ئیداره‌ی بایرن میونخیش له‌وه‌ ئاگاداره‌.

بریكاری هێرشبه‌ره‌ پۆڵه‌ندییه‌كه‌ وتیشی: رۆبه‌رت ئامانجی ماددی یانه‌ چوون بۆ یانه‌یه‌كی دیاری كراو نییه‌، چونكه‌ زۆرینه‌ی یانه‌كان حه‌زیان به‌ گرێبه‌سته‌ له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ باشترین هێرشبه‌رانی جیهان.

لیڤا ناوی په‌یوه‌ستكراوه‌ به‌ یانه‌كانی چێڵسی و مانچسته‌ر یونایتد و ریاڵ مه‌درید به‌ڵام بۆنده‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بایرن میونخ له‌ 2021 كۆتایی پێدێت و مه‌رجی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌ستیش له‌ بۆنده‌كه‌یدا نییه‌.

611 جار خوێندراوەتەوە
30/05/2018

بابەتی زیاتر