Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پارتی‌ و یه‌كێتی‌ به‌نوێنه‌رایه‌تییه‌كی ساخته‌وه‌ كێبركێی گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ماڵه‌گه‌وره‌كه‌ی به‌غدا ده‌كه‌ن


په‌یام 

پارتی‌ و یه‌كێتی‌، به‌ ده‌یان شكستی‌ سیاسی‌ و ئابووری‌ و، به‌ كۆڵێك ده‌نگی‌ ساخته‌وه‌، به‌ر له‌ هه‌موو لایه‌نه‌كان و به‌بێ‌ بانگهێشت، گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ به‌غدا. 

ئه‌و به‌غدایه‌ی‌ چه‌ند ساڵه‌ هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر سه‌ركرده‌كانی‌ و ده‌ڵێن قووتی‌ خه‌ڵكی‌ هه‌رێمی‌ بڕیوه‌، كه‌چی‌ ئێستا هه‌ر ڕۆژه‌و سه‌ر به‌ ماڵی‌ سه‌ركرده‌یه‌كی‌ عێراقدا ده‌كه‌ن. 

 ئه‌و عێراقه‌ی به‌پێی‌ ڕیفراندۆمه‌ شكستخواردووه‌كه‌ی‌ خۆیان ده‌بوو ئێستا وه‌كو دراوسێ‌ مامه‌ڵه‌ی‌ له‌گه‌ڵ بكه‌ن، نه‌ك هه‌ڵپه‌ی‌ وه‌رگرتنی‌ پۆستیان بێت له‌ حكومه‌ته‌كه‌یدا.

1199 جار خوێندراوەتەوە
30/05/2018

بابەتی زیاتر