Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

خۆپیشانده‌رانی ناڕازی كه‌ركوك رێگه‌ناده‌ن سندوقه‌كانی ده‌نگدان ره‌وانه‌ی به‌غدا بكرێن


په‌یام 

ناڕه‌زایی لایه‌نه‌كانی كه‌ركووك له‌ پڕۆسه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن لێ ناگه‌ڕێت سندوقی ده‌نگ‌ و كه‌لوپه‌له‌كان بۆ به‌غدا بگوازرێنه‌وه‌.

به‌پێی نووسراوێكی فه‌رمانده‌ی پڕۆسه‌ تایبه‌ته‌كانی دووی سه‌ر به‌ ده‌زگای‌ بنه‌بڕكردنی تیرۆر "خۆپیشانده‌رانی ناڕه‌زایی له‌ پڕۆسه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن ڕێگه‌ ناده‌ن سندوقه‌كانی ده‌نگدان‌و كه‌لوپه‌له‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كان ڕه‌وانه‌ی‌ كۆگای‌ نووسینگه‌ی‌ نیشتمانی به‌غدا بكرێن".

نووسراوه‌كه‌ی بنه‌بڕكردنی تیرۆر ئاڕاسته‌ی‌ ئۆفیسی كه‌ركووكی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كراوه‌و تیایدا نووسیویه‌تی: دوابه‌دوای‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی سندوقه‌كان ژماره‌ی‌ خۆپیشانده‌رانی ده‌وروبه‌ری‌ كۆگای‌ هه‌ڵبژاردن زیادی كردووه‌.

ده‌زگای‌ بنه‌بڕكردنی تیرۆر له‌ كه‌ركووك داوا ده‌كات پڕۆسه‌ی‌ گواستنه‌وه‌ی سندوقه‌كانی ده‌نگدان‌و كه‌لوپه‌له‌كانی پڕۆسه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن بۆ كاتێكی دیكه‌ دوابخرێت‌و بابه‌ته‌كه‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێت‌و ئاڵۆزیی زیاتر بۆ شاره‌كه‌ دروست نه‌كرێت.

پێشتر سه‌رۆكی كارگێڕی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كۆمسیۆن داوای‌ ڕه‌وانه‌كردنی سندوقه‌كانی ده‌نگدانی كه‌ركووكی بۆ به‌غدا كردبوو، به‌ڵام ئۆفیسی كه‌ركووك ڕه‌تیكرده‌وه‌ به‌هۆی ناڕه‌زاییی لایه‌نه‌كان، بتوانێت ئه‌و كاره‌ بكات.

1704 جار خوێندراوەتەوە
30/05/2018

بابەتی زیاتر