Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پسپۆڕێكی‌ یاسایی‌: ده‌بێت كۆمیسیۆن پابه‌ندبێت به‌ بڕیاره‌كانی‌ په‌رله‌مانه‌وه‌


په‌یام

تاریق حه‌رب ڕایگه‌یاند: ده‌بێت كۆمسیۆنی‌ هه‌ڵبژاردن پابه‌ند بێت به‌ بڕیاره‌كه‌ی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ نوێنه‌رانه‌وه‌ بۆ ئه‌ژماركردنه‌وه‌ی‌ ده‌نگه‌كان. ده‌شڵێت: ئه‌نجوومه‌نی‌ نوێنه‌ران ده‌توانێت به‌ ده‌ركردنی‌ یاسایه‌كی‌ نوێ‌ ئه‌نجامه‌كانی‌ هه‌ڵبژاردن هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌.

تاریق حه‌رب، شاره‌زای دیاری یاسایی و ده‌ستووریی له‌ عێراق، له‌ گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ ده‌نگی‌ ئه‌مریكا ڕایگه‌یاندووه‌ "جیاكردنه‌وه‌ و ئه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق، پێویستی به‌یاسا نییه‌، بۆ ئه‌و پرسه‌ ته‌نها بڕیاری‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ نوێنه‌ران به‌سه‌".

تاریق حه‌رب ده‌ڵێت "پێویسته‌ له‌سه‌ر كۆمسیۆن بڕیاری‌ ئه‌ژماركردنه‌وه‌ی‌ له‌سه‌دا 10ی‌ ده‌نگه‌كان جێبه‌جێ بكات، چونكه‌ ئه‌وه‌ دادپه‌روه‌ری له‌ نێوان كاندیده‌كان به‌دیده‌هێنێت".

ئه‌و شاره‌زا ده‌ستووری‌ و یاساییه‌ی‌ عێراق جه‌خت له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ "ئه‌گه‌ر كۆمسیۆن به‌ جێبه‌جێكردنی‌ بڕیاره‌كه‌وه‌ پابه‌ند نه‌بێت، ده‌توانرێت له‌ دادگای فیدراڵی‌ سكاڵای‌ له‌سه‌ر تۆمار بكرێت".

سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ كۆی‌ ئه‌نجامه‌كانی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی‌ 12ی‌ ئایاریش، ناوبراو ڕایگه‌یاندووه‌ "ئه‌نجوومه‌نی‌ نوێنه‌ران ده‌توانێت به‌ ده‌ركردنی‌ یاسایه‌ك هه‌ڵبژاردنی ئێستا هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌ و واده‌یه‌كی نوێ بۆ ئه‌نجامدانه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن دیاری بكات".

به‌ قسه‌ی‌ تاریق حه‌رب "ده‌ركردنی‌ یاسای‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن پێویستی‌ به‌ ده‌نگی‌ 201 ئه‌ندامی‌ ئه‌نجوومه‌نه‌ و، بۆ ئه‌و كاره‌ش كات له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی‌ لایه‌نه‌كان نییه‌".

406 جار خوێندراوەتەوە
31/05/2018

بابەتی زیاتر