Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی: گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی سلێمانی و تاران ده‌ست پێده‌كه‌نه‌وه‌


په‌یام 

فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلیمانی له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌ وا بڕیاره‌ له ‌٢٠١٨/٦/١٠ گه‌شته ‌ئاسمانیه‌کانیان له‌نێوان سلێمانی و تهران ده‌ستپێبکاته‌وه‌. 

فرۆكه‌خانه‌ی سلێمانی وتویه‌تی:"به‌ پێی ئه‌و خشته‌یه‌ی که‌ له‌لایه‌ن کۆمپانیای ماهان ئێر بۆ گواستنه‌وه‌ی ئاسمانی نێردراوه‌ بۆ فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی سه‌باره‌ت به‌ ده‌ستپێکردنی گه‌شته‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کانیان."

ئه‌وه‌شی وتووه‌:"وا بڕیاره‌ له ‌٢٠١٨/٦/١٠ گه‌شته ‌ئاسمانیه‌کانیان له‌نێوان سلێمانی و تهران ده‌ستپێبکاته‌وه‌ و ئه‌وه‌ی له‌ خشته‌که‌یاندا هاتووه‌ له‌ ئێستادا له‌ هه‌فته‌یه‌کدا به‌ دوو گه‌شت به‌رده‌وامیان ده‌بێت."

به‌هۆی ئه‌نجامدانی ریفراندۆمه‌وه‌ له‌ 25ـی ئه‌یلول و به‌ چه‌ند رۆژێك دوای ئه‌وه‌ حكومه‌تی عێراق زنجیره‌ سزایه‌كی به‌سه‌ر هه‌رێمدا سه‌پان كه‌ داخستنی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و داخستنی ده‌روازه‌كان له‌ دیارترینیان بوون. 

461 جار خوێندراوەتەوە
31/05/2018

بابەتی زیاتر