Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆریای باكور نامه‌یه‌كی كیم بۆ تره‌مپ ده‌بات


په‌یام 

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مایک پۆمپیۆ رایگەیاند لە کۆبوونەوەکەی لەگەڵ بەرپرسی باڵای کۆریای باکوور، کیم یۆنگ -چۆل ھەنگاوی باشیان ناوە. 

پۆمپیۆ لە دوای کۆبوونەوەکەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی کۆریای باکوور بۆ ماوەی ٩٠ خولەک لە نیویۆرک، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی رێکخست و تێدا رایگەیاند کە "لە دوای ئەم کۆبوونەوانە، پێموایە لەسەر رێگایەکی راست دەڕۆین". 

پۆمپیۆ راشیگەیاند وەزیری دەرەوەی کۆریای باکوور مەبەستی گەیاندنی نامەکەی کیم جۆنگ ئون بە ترەمپ بەرەو واشنتۆن بەڕێدەکەوێت و ئاشکراشی کرد کە سەرکەوتنی لوتکەکە، ئاشتی و ئاسوودەیی لە نێوان ئەمریکا و کۆریای باکوور دەستەبەر دەکات. 

پۆمپیۆ ئاماژەی بەوەش کرد لەدەستدانی ئەم دەرفەتە دەبێتە تراژیدایەکی خراپ و گوتیشی: "لە کۆبوونەوەکانم زۆر بە ئاشکرای رامگەیاندووه‌ ئامانجی ئەمریکا داماڵینی چەکی ناوەکییە لە نیمچە دوورگەی کۆریا". 

هاوكات پۆمپیۆ ھیچ زانیارییەکی لەسەر ئەگەری ئەنجامدانی کۆبوونەوەی نێوان سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ و سەرۆکی کۆریای باکوور، کیم جۆنگ ئون ئاشکرا نەکرد. 

24ـی ئایاری رابردوو سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ نامەیەکی بۆ سەرۆکی کۆریای باکوور، کیم جۆنگ ئون نووسی و تێیدا رایگەیاند به‌هۆی توره‌یی زۆر و هه‌ڵوێستی دوژمنكارانه‌ی ئاشكرا له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كانیاندا بەشداری لە لووتکەکەی سه‌نگاپوره‌ ناکات. 

446 جار خوێندراوەتەوە
01/06/2018

بابەتی زیاتر