Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مریكا باجی به‌سه‌ر هاورده‌ی ئاسن و ئه‌له‌منیۆمدا سه‌پاند


په‌یام 

ئه‌مریكا بڕیاری‌ سه‌پاندنی‌ باجی‌ گومرگیی‌ له‌سه‌ر هاورده‌ی‌ ئاسن و ئه‌له‌منیۆم له‌ دژی‌ هاوپه‌یمانه‌كانی‌ خسته‌ بواری‌ جێبه‌جێكردنه‌وه‌ و یه‌كێتیی‌ ئه‌ورووپاش هه‌ڕه‌شه‌ی‌ هه‌نگاوی‌ هاوشێوه‌ و تۆماركردنی‌ سكاڵا ده‌كات.

وه‌زیری‌ بازرگانیی‌ ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند "سه‌پاندنی‌ باجی‌ گومرگی‌ به‌ ڕێژه‌ی‌ له‌سه‌دا 25 له‌سه‌ر ئه‌له‌منیۆم و له‌سه‌دا 10 له‌سه‌ر ئاسن، وه‌كو بڕیاری‌ لێدرابوو له‌لایه‌ن وڵاته‌كه‌یه‌وه‌ جێبه‌جێ‌ ده‌كرێت".

لای‌ خۆیشیه‌وه‌ ژان كلود یونكه‌ر، سه‌رۆكی‌ كۆمسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، ئه‌و بڕیاره‌ی‌ ئه‌مریكای‌ به‌ "قبووڵنه‌كراو" وه‌سف كردووه‌ و ڕایگه‌یاندووه‌ "یه‌كێتیی‌ ئه‌ورووپا هه‌نگاوی‌ هاوشێوه‌ ده‌نێت".

هه‌روه‌ها فه‌ره‌نسا ئه‌م هه‌نگاوه‌ی‌ ئه‌مریكای‌ به‌ "نادادپه‌روه‌رانه‌ و ترسناك وه‌سف كردووه‌" و به‌ریتانیاش "نائومێدیی‌ خۆی‌ نیشانداوه‌ و، پشتگیریی‌ بۆ داواكاریی‌ یه‌كێتیی‌ ئه‌ورووپا دووپاتكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ داوای‌ به‌خشین له‌و باجه‌ ده‌كات".

هاوكات سیسیلیا مالمستۆرم، به‌پرسی‌ بازرگانی له‌ كۆمسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، ڕایگه‌یاند "ڕێوشوێنه‌كانی ئه‌مریكا دژی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌، هه‌ر بۆیه‌ سكاڵا پێشكه‌ش به‌ ڕێكخراوی بازرگانیی جیهانی ده‌كه‌ن".

دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا،  له‌ 9ی ئاداری ڕابردوو ڕایگه‌یاند "باجی گومرگ به‌ ڕێژه‌ی له‌ سه‌دا 25 له‌سه‌ر به‌رهه‌می‌ هاورده‌كراوی‌ ئاسن و له‌ سه‌دا 10 له‌سه‌ر ئه‌له‌منیۆم داده‌نێن. له‌وباره‌یه‌وشه‌وه‌ مۆڵه‌تی تا 1ی حوزه‌یرانی‌ دایه‌ كه‌نه‌دا و مه‌كسیك و، یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و، ئه‌رژه‌نتین و، به‌رازیل و كۆریای باشوور".

651 جار خوێندراوەتەوە
01/06/2018

بابەتی زیاتر