Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

دهۆك بووه‌ پاڵه‌وانی خولی پله‌یه‌كی كوردستان


په‌یام 

شه‌وی‌ رابردوو  كۆتا یاری خولی پله‌یه‌كی كوردستان له‌نێوان یانه‌ی دهۆك و ئاكرێ له‌یاریگای محمودی مامه‌ عه‌زه‌ له‌قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان به‌ڕێوه‌چوو. 

له‌كاتی ئاسای خۆیدا هیچ یانه‌یه‌ك نه‌یتوانی ئه‌نجامه‌كه‌ بۆخۆی یه‌كلای بكاته‌وه‌,ناچار ناوبژیوان په‌نای برده‌ لای لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌و له‌ئه‌نجامدا دهۆك سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر یانه‌ هاوشارێ كه‌یدا تۆمار كردو نازناوه‌كه‌ی بۆخۆی یه‌كلای كرده‌وه‌.

پێش ده‌سپێكردنی یاری ڕه‌ێوڕه‌سمی تایبه‌ت بۆ كۆتایاری خوله‌كه‌ سازكرا و سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپێ پێی كوردستان  وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كردوو له‌به‌شێكی وته‌كانیدا ده‌سخۆشی وپێزانی یه‌كێتێكه‌یان بۆهانده‌رانی ده‌ربه‌ندیخان دوپات كرده‌وه‌وو به‌نمونه‌یه‌كی جوانی هانده‌ری  وێناكردن له‌م وه‌رزه‌دا.

جێی ئاماژه‌ پێكردنه‌ جیاواز له‌سه‌ر جه‌م یارییه‌كانی تر كه‌متر كارتی ڕنگاو ڕه‌نگ به‌ڕوی یاریزاناندا به‌رزكرایه‌وه‌و هانده‌رانی ده‌ربه‌ندیخانیش به‌رده‌وام بوون له‌پێشوازی هاندان هه‌ردوو یانه‌ به‌بێ جیاوازی.

733 جار خوێندراوەتەوە
01/06/2018

بابەتی زیاتر