Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كاردانه‌وه‌ی یاریزانانیی ریاڵ مه‌درید بۆ زێدان


په‌یام 

له‌ پاش بریاری‌ ده‌ستبه‌رداربونی‌ له‌ پۆستی‌ راهێنه‌رایه‌تی‌ یانه‌ی‌ شاهانه‌ زۆرێك له‌ یاریزانانی‌ ریاڵ مه‌درید هه‌ریه‌كه‌و به‌ جۆرێك ماڵئاوای‌ خۆیان له‌ و راهێنه‌ره‌ كردووه‌ لای‌ خۆشییه‌وه‌ ره‌ئول گۆنزالیس هێرشبه‌ری‌ پێشووی‌ یانه‌كه‌ ده‌ڵێت ده‌بێت رێزی‌ ته‌واو له‌ بریاره‌كه‌ی‌ زیدان بگیرێت.

 ئیسكۆ یاریزانی‌ هێڵی‌ ناوه‌ندی‌ ریاڵ مه‌درید وه‌كو یه‌كه‌م یاریزان كه‌ ماڵئاوای‌ له‌ زیدان كردووه‌ ده‌نوسێت: زۆر جێگه‌ی‌ شانازییه‌ بۆ من كه‌ یاریزانی‌ تۆ بوم. 

كارافخال ده‌ڵێت: زیدان راهێنه‌رێك بوو كه‌ هیچ وشه‌یه‌ك وه‌سفی‌ ناكات. 

ناچۆ ده‌ڵێت: سوپاس بۆ هه‌موو شتێك. 

مارسیلۆ نوسییه‌تی‌ له‌ تۆوه‌ زۆر شت فێربوم. 

كاسیمرۆ ده‌ڵیـَهیچ وشه‌یه‌ك نابینم كه‌ وه‌سفی‌ كاره‌ جوانه‌كان و گه‌وره‌ی‌ تۆی‌ پێبكه‌م.

ئه‌سینسیۆ ده‌ڵێت سوپاس ئه‌كه‌م كه‌له‌گه‌ڵ تۆ زۆرشتم برده‌وه‌. 

لای‌ خۆشییه‌وه‌ ناڤاسی‌ گۆڵچی‌ یانه‌كه‌ ده‌ڵێت نازانم چی‌ بنوسم تا ئه‌وه‌ی‌ سوپاست بكه‌م بێگومان كاتێكی‌ زۆر قورس بۆ ئێمه‌ .

لۆكا مۆدریج نوسیویه‌تی‌ ئه‌م سێ وه‌رزه‌ له‌ مێشكی‌ هیچ مرۆڤێك ده‌رناچێت. 

له‌ كۆتایشدا ره‌ئول گۆنزالیسی‌ هێرشبه‌ری‌ پێشووی‌ یانه‌كه‌ ده‌ڵێت ده‌بێت رێزێكی‌ گه‌وره‌ له‌ بریاره‌كی‌ زیدان بگرین.

1706 جار خوێندراوەتەوە
01/06/2018

بابەتی زیاتر