Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئوردن.. به‌هۆی فشاری هاوڵاتیان به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی سوته‌مه‌نی و كاره‌با راگیرا


په‌یام 

خۆپیشاندان‌ و ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ریی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئوردونی ناچار كرد له‌ به‌رزكرنه‌وه‌ی نرخی سووته‌مه‌نی پاشگه‌ز ببنه‌وه‌.

پاشای ئوردون فه‌رمانی دا به‌ حكومه‌ت كه‌ بڕیاره‌كانی تایبه‌ت به‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی سووته‌مه‌نی‌و كاره‌با ڕابگرێت.

سه‌رۆك وه‌زیرانی ئوردون ڕایگه‌یاند: به‌ سه‌رنجدان له‌ دۆخی خراپی ئابووری هاووڵاتیان له‌ مانگی ڕه‌مه‌زاندا، شا عه‌بدوڵڵا به‌ نووسراوێك داوای‌ له‌ حكومه‌ت كردووه‌ كاركردن به‌ بڕیاری‌ لیژنه‌ی‌ دیارییكردنی نرخی سووته‌مه‌نی له‌ مانگی ڕه‌مه‌زاندا ڕابگرێت.

ڕۆژی ڕابردوو له‌ سه‌رتاسه‌ری‌ ئوردون خۆپیشاندان‌و ناڕه‌زایه‌تی دژ به‌ بڕیاری حكومه‌ت تایبه‌ت به‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی سووته‌مه‌نی‌و كاره‌با به‌ڕێوه‌چوو و خۆپیشانده‌ران داوای ڕۆیشتنی حكومه‌تیان ده‌كرد. 

479 جار خوێندراوەتەوە
01/06/2018

بابەتی زیاتر