Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

تره‌مپ به‌دوری ده‌زانێت به‌منزیكانه‌ له‌گه‌ڵ كۆریای باكور بگه‌نه‌ رێكه‌وتن


په‌یام

سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا به‌دووری ده‌زانێت له‌داهاتوویه‌كی‌ نزیكدا له‌گه‌ڵ كۆریای‌ باكور بگه‌نه‌ ڕێكه‌وتن سه‌باره‌ت به‌داماڵینی‌ پیۆنگیانگ له‌چه‌كی‌ ناوكی‌.

دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی‌ ولایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند به‌نیازه‌ له‌12ـی‌ ئه‌م مانگه‌دا له‌گه‌ڵ كیم جۆنگ ئونی‌ سه‌رۆكی‌ كۆریای‌ باكور كۆببێته‌وه‌، تره‌مپ له‌لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی‌ ڕۆیته‌رز ئاشكرایكرد ده‌یه‌وێت له‌یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ كیم جۆنگ كۆتایی به‌هه‌موو شتێك بهێنێت، هاوكات ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا به‌دووری‌ ده‌زانێت ته‌نانه‌ت له‌چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كیشدا بتوانێت كۆتایی به‌ هه‌موو كێشه‌كانی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ له‌گه‌ڵ كۆریای‌ باكوردا بهێنێت.

وته‌كانی‌ تره‌مپ له‌كاتێكدایه‌ له‌ئێستادا شاندێكی‌ كۆریای‌ باكور به‌مه‌به‌ستی‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ناوبراو به‌ره‌و واشنتۆن به‌ڕێكه‌وتوون، شانده‌كه‌ په‌یامێكی‌ سه‌رۆكی‌ وڵاته‌كه‌شیان بۆ تره‌مپ له‌گه‌ڵ خۆیاندا بردووه‌ سه‌باره‌ت به‌كۆبوونه‌وه‌ی‌ نێوانیان، كه‌بڕیاره‌ 12ـی‌ ئه‌م مانگه‌ له‌ سه‌نگافوره‌ به‌ڕێوه‌بچێت.

پیۆنگیانگ تائێستا چه‌ندینجار داواكاری‌ واشنتۆنی‌ له‌باره‌ی‌ داماڵینی‌ نیمچه‌ دوورگه‌ی‌ كۆریا له‌چه‌كی‌ ئه‌تۆم به‌شێوه‌یه‌كی‌ تاكلایه‌نه‌ ڕه‌تكردۆته‌وه‌" داواشیكردووه‌ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌نگاوه‌دا واشنتۆن چه‌كه‌ ناوكیه‌كانی‌ خۆی‌ له‌و ناوچه‌یه‌دا له‌ناوببات.

476 جار خوێندراوەتەوە
01/06/2018

بابەتی زیاتر