Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و میانمار گه‌یشتنه‌ ڕێككه‌وتن سه‌باره‌ت به‌ ئاواره‌ مسوڵمانه‌كان


په‌یام 

نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و میانمار گه‌یشتنه‌ ڕێككه‌وتن سه‌باره‌ت به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ ئاواره‌ مسوڵمانه‌كانی‌ ڕۆهینگا بۆ شوێنی‌ نیشته‌جێ‌ بوونی‌ پێشوویان.

كۆمیسیاری‌ په‌نابه‌رانی‌ سه‌ربه‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد" له‌گه‌ڵ حكومه‌تی‌ میانمار گه‌یشتوونه‌ته‌ ڕێكه‌وتن له‌باره‌ی‌ ئاسانكاریی‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ سه‌دان هه‌زار ئاواره‌ی‌ مسوڵمانی‌ ڕۆهینگا، كه‌ ساڵی‌ ڕابردوو به‌هۆی‌ توندوتیژیه‌كانه‌وه‌ ئاواره‌ی‌ به‌نگلادیش بوون.

له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌ تائێستاش بارودۆخی‌ میانمار بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ ئاواره‌كان گونجاو نیه‌، به‌ڵام ده‌كرێت ڕێكه‌وتنه‌كه‌ هه‌نگاوێكی‌ باش بێت بۆ پاڵپشتی‌ به‌ڵێنه‌كانی‌ حكومه‌تی‌ میانمار سه‌باره‌ت به‌ باشكردنی‌ دۆخه‌كه‌.

حكومه‌تی‌ میانمار هه‌فته‌ی‌ ڕابردوو به‌ڵێنیدا لیژنه‌یه‌كی‌ سه‌ربه‌خۆ به‌پشتیوانی‌ پسپۆڕانی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ و بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ڕوداوو پێشێلكاریه‌كانی‌ ولایه‌تی‌ ڕاخینی‌ مسوڵمان نشین پێكبهێنێت.

به‌پێی‌ ئاماره‌كانی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان نزیكه‌ی‌ 700 سه‌د هه‌زار مسوڵمانی‌ ڕۆهینگا به‌هۆی‌ توندوتیژییه‌كانی‌ سوپای‌ میانماره‌وه‌" مانگی‌ ئابی‌ ساڵی‌ ڕابردوو ئه‌و وڵاته‌یان به‌ره‌و به‌نگلادیش جێهێشتووه‌.

822 جار خوێندراوەتەوە
01/06/2018

بابەتی زیاتر