Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

تره‌مپ: كۆبوونه‌وه‌م له‌گه‌ڵ كیم له‌كات‌و شوێنی‌ خۆیدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت


په‌یام

دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی‌ كۆریای باكوور رایگه‌یاند ، كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كیم جۆنگ ئوونی سه‌رۆكی كۆریای باكوور له‌ كات و شوێنی خۆیداو له‌ رۆژی 12ـی ئه‌م مانگه‌ له‌ سینگاپوور به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

سه‌رۆكی ئه‌مریكا وتیشی، چاوه‌ڕێ ناكرێت له‌م رۆژه‌دا دۆكیۆمێنتێك واژۆ بكرێت، به‌ڵام ئه‌م رۆژه‌ ده‌بێته‌ سه‌ره‌تای پرۆسه‌یه‌كی فراوان بۆ گه‌یشتن به‌ ئاشتی و چه‌كداماڵینی ئه‌تۆمی نیمچه‌ دوورگه‌ی كۆریای باكوور. 
سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌وه‌ ووتی‌ رۆژی 12ی مانگ  پێموایه‌ ده‌بێته‌ پرۆسه‌یه‌ك په‌یوه‌ندییه‌كان بونیات ده‌نرێن و ئه‌وه‌ش شتێكی زۆر ئه‌رێنییه‌.

تره‌مپ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد كه‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ سه‌ره‌تایی ده‌بێت و زۆر بابه‌تی تێدا باس ده‌كرێن؛ هاوكات ئه‌و ره‌تیكرده‌وه‌ له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا بابه‌تی مافه‌كانی مرۆڤ له‌ كۆریای باكوور بوروژێندرێت.
 

268 جار خوێندراوەتەوە
02/06/2018

بابەتی زیاتر