Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی ئێرانی تێكشكا


په‌یام 

به‌هۆی كێشه‌یه‌كی ته‌كنیكییه‌وه‌، فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی ئێران كه‌وته‌خوار و تێكشكا.

ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ بلاَویانكرده‌وه‌، له‌ ئێران له‌ نزیك ناوچه‌ی جه‌ره‌قویه‌ی سه‌ر به‌ پارێزگای ئه‌سفه‌هان، فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی ئه‌و وڵاته‌ به‌هۆی كێشه‌ی ته‌كنیكییه‌وه‌ كه‌وتووه‌ته‌خواره‌و تێكشكاوه‌.
به‌پێی زانیارییه‌كانیش، فڕۆكه‌كه‌ له‌ بنكه‌یه‌كی ئاسمانيی ئه‌سفه‌هان به‌رزبووه‌ته‌وه‌ و دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م له‌و ناوچه‌یه‌ كه‌وتووه‌ته‌خوار.

 له‌ كاتی ڕووداوه‌كه‌شدا فڕۆكه‌وانانی فڕۆكه‌كه‌ توانیویانه‌ خۆیان ده‌رباز بكه‌ن و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌سفه‌هان كراون.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌: تا ئێستا ده‌سه‌لاَتدانی ئێران به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی هۆكاری سه‌ره‌كی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یان ئاشكرا نه‌كردوه‌.


638 جار خوێندراوەتەوە
02/06/2018

بابەتی زیاتر