Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

چین هه‌ڕه‌شه‌ی‌ سڕكردنی‌ رێكه‌وتنه‌ ئابورییه‌كانی‌ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ده‌كات


په‌یام

چین ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا سزا ئابوورییه‌كانی وه‌ك به‌رزكردنه‌وه‌ی گومرك جێبه‌جێ بكات، ئه‌وا ئه‌و رێككه‌وتنانه‌ی له‌ ئه‌نجامی دانوستانه‌كانی نێوان لایه‌نه‌كان له‌باره‌ی ئابووریی و بازرگانی هه‌یە كاری پێناكرێت.


به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی هه‌واڵی شینهوا، شانده‌كانی هه‌ردوو وڵات به‌ سه‌رۆكابه‌تی جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی چین، لیو هی و وه‌زیری بازرگانی ئه‌مریكا، ویڵبێر رۆس، له‌ په‌كین دانوستانیان كردووه‌ له‌باره‌ی ناكۆكیه‌ بازرگانی و ئابوورییه‌كان.

له‌ كاتێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ كرا كه‌ لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و گفتوگۆیانه‌ی له‌ واشنتۆن ئه‌نجامیانداوه‌ له‌ زۆر بواری وه‌ك كشتوكاڵ و وزه‌دا په‌یوه‌ندیه‌كی باشیان هه‌یه‌، هاوكات جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌یش كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ دوای دڵنیایی كۆتایی چین و ئه‌مریكا له‌باره‌ی ورده‌كاریه‌كان، پێشهاتی به‌سوود و كاریگه‌ر روویانداوه‌.

ئه‌و رێككه‌وتنانه‌ی له‌نێوان حكوومه‌ته‌كانی په‌كین و واشنتۆن كراوه‌ مه‌رجی نه‌چوونه‌ جه‌نگیی بازرگانیه‌وه‌یه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا سزا ئابوورییه‌كانی وه‌ك به‌رزكردنه‌وه‌ی گومرك جێبه‌جێ بكات، ئه‌وا ئه‌و رێككه‌وتنانه‌ی له‌ نێوان لایه‌نه‌كان كراوه‌ كاری پێناكرێت. 


575 جار خوێندراوەتەوە
03/06/2018

بابەتی زیاتر