Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

له‌باره‌ی‌ ده‌ستووریبوونی‌ هه‌نارده‌كردنی‌ نه‌وت، دادگای فیدراڵی دوا مۆڵه‌تی‌ دایه‌ هه‌رێم

په‌یام

دادگای فیدراڵیی عێراق دوا مۆڵه‌تی‌ دایه‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بۆ ڕاده‌ستكردنی‌ به‌ڵگه‌ ده‌ستوورییه‌كانی‌ سه‌باره‌ت به‌ هه‌نارده‌كردنی‌ نه‌وت به‌ شێوه‌یه‌كی‌ سه‌ربه‌خۆ.

ئیاس سامووك، وته‌بێژی دادگای باڵای‌ فیدراڵیی عێراق، ڕایگه‌یاند: له‌ دانیشتنێكدا كه‌ ئه‌مڕۆ دادگای فیدراڵی به‌ سه‌رۆكایه‌تیی دادوه‌ر مه‌دحه‌ت مه‌حموود ئه‌نجامی‌ داوه‌، دۆسیه‌ی‌ هه‌نارده‌كردنی‌ نه‌وتی‌ هه‌رێم به‌ ئاماده‌بوونی‌ نوێنه‌رانی‌  هه‌ردوو لایه‌نی‌ وه‌زاره‌تی‌ نه‌وت و سامانه‌ سروشتییه‌كان به‌ڕێوه‌ چووه‌".

وته‌بێژی دادگای باڵای‌ فیدراڵیی عێراق وتیشی‌ "پارێزه‌رانی‌ وه‌زاره‌تی‌ سامانه‌ سروشتییه‌كانی‌ هه‌رێم جارێكی‌ دیكه‌ داوای‌ دواخستنی‌ پرۆسه‌ی‌ دادگاییكردنه‌كه‌یان كردووه‌".
ئیاس سامووك ئاشكرایشی‌ كرد "دادوه‌ری‌ دادگای‌ باڵای‌ فیدراڵی‌ دوا مۆڵه‌تی‌ داوه‌ته‌ لایه‌نی‌ هه‌رێم بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌و به‌ڵگانه‌ی‌ بخاته‌ ڕوو كه‌ ده‌ستووریبوونی‌ هه‌رنارده‌كردنی‌ نه‌وته‌كه‌ی‌ به‌ شێوه‌یه‌كی‌ سه‌ربه‌خۆ ده‌سه‌لمێنن".

هه‌روه‌ها دادگای‌ فیدراڵی‌ له‌سه‌ر داوای لایه‌نی‌ هه‌رێم دانیشتنه‌كه‌ی‌ بۆ 27ی مانگ دواخستووه‌.
له‌ ماوه‌ی‌ ڕابردوودا وه‌زاره‌تی‌ نه‌وتی‌ عێراق له‌ دادگای‌ باڵای‌ فیدراڵی‌ سكاڵای‌ له‌سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان تۆمار كرد و، داوای‌ له‌ دادگاكه‌ كردووه‌ به‌هۆی‌ ناده‌ستووریبوونی‌ بڕیارێك بۆ ڕاگرتنی‌ هه‌رناده‌ی‌ نه‌وتی‌ هه‌رێم ده‌ربكات.


1142 جار خوێندراوەتەوە
04/06/2018

بابەتی زیاتر