Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پرۆژه‌ یاسای‌ چاكسازی‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ داهاتووی په‌رله‌مان ده‌نگی له‌سه‌ر ده‌درێت

په‌یام

هه‌ردوو لیژنه‌ی یاسایی و دارایی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ بۆ ئاماده‌كردنی راپۆرتی هاوبه‌ش له‌سه‌ر پرۆژه‌ یاسای چاكسازیی له‌ موچه‌ و خانه‌نشینی و ده‌رماڵه‌كان، تا له‌ كۆبوونه‌وه‌ داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستاندا ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت.

له‌دوای‌ كۆبونه‌وه‌كه‌، عه‌لی حه‌مه‌ساڵح جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی و ئابوری له‌ په‌رله‌مانی كوردستان به‌ رۆژنامه‌نوسانی راگه‌یاند: له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا چوار خاڵ گفتوگۆی له‌سه‌ر كراوه‌ و سێ خاڵی به‌خواستی ئێمه‌ و داواكارییه‌كانی ئێمه‌ی تێدا جێكراوه‌ته‌وه‌.

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد، به‌پێی راپۆرته‌كه‌، له‌گه‌ڵ جێبه‌جێكردنی ئه‌م یاسایه‌، سیستمی پاشه‌كه‌وتی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم به‌ته‌واوه‌تی هه‌ڵده‌گیرێت و خاڵی دووه‌میش، كه‌مترین موچه‌ی خانه‌نشینان له‌ (400) هه‌زار دینار كه‌متر نابێت.
سه‌باره‌ت به‌ خانه‌نشینی پله‌ باڵاكانیش، عه‌لی حه‌مه‌ساڵح ئاشكرایكرد؛ داوامانكرد یاساكه‌ی عێراق بكرێته‌ پێوه‌ر كه‌ مه‌رجی خزمه‌تی (15) ساڵ و (50) ساڵی ته‌مه‌ن دیاری بكرێت بۆ خانه‌نشینی پله‌باڵاكان، له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا له‌ عێراق (100%)ی موچه‌ی بنه‌ڕه‌تی ده‌درێته‌ پله‌ باڵاكان، ئێمه‌ پێمان باشبوو ئه‌و رێژه‌یه‌ كه‌مبكرێته‌وه‌ بۆ رێژه‌ی (60%)ی كۆی موچه‌.

به‌وته‌ی عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، خاڵێكی دیكه‌ له‌ پرۆژه‌ یاساكه‌دا جێگیر كراوه‌، هه‌ر په‌رله‌مانتارێك نایه‌وێت خانه‌نشین بێت، مامه‌ڵه‌ی خانه‌نشینی ناكات و ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر كاره‌كه‌ی پێشوتری خۆی و موچه‌ی خانه‌نشینی پله‌ باڵاكان وه‌رناگرێت.


839 جار خوێندراوەتەوە
04/06/2018

بابەتی زیاتر