Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مریكاو توركیا گه‌یشتنه‌ نه‌خشه‌ڕێگایه‌ك بۆ پاراستنی‌ ئاسایشی مه‌نبه‌ج

په‌یام

وه‌زیرانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكاو توركیا نه‌خشه‌ڕێگایه‌كی‌ هاوبه‌شیان بۆ پاراستنی‌ ئاسایش و سه‌قامگیریی‌ مه‌نبه‌ج په‌سه‌ند كرد.

مایك پۆمپیۆ وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكا و مه‌ولوود چاوشئۆغلوو وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ توركیا، له‌ واشنتن كۆبوونه‌وه‌.
به‌پێی‌ ڕاگه‌یه‌ندراوی‌ وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكا "له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆسیه‌ی‌ سووریا و به‌ تاییه‌ت پرسی‌ مه‌نبه‌ج، هه‌روه‌ها پرسه‌ هه‌نووكه‌ییه‌كانی‌ ناوچه‌كه‌ و په‌یوه‌ندییه‌ دووقۆڵییه‌كان تاووتوێ‌ كراون".

وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكا ئاشكرایكردووه‌ "له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا له‌سه‌ر نه‌خشه‌ڕێگایه‌ك بۆ پاراستنی‌ ئاسایش و سه‌قامگیریی‌ مه‌نبه‌ج ڕێككه‌وتوون و، جه‌ختیان له‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ پابه‌ند ده‌بن به‌ جێبه‌جێكردنیه‌وه‌".

لای‌ خۆیشه‌وه‌ مه‌ولوود چاوشئۆغلوو وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ توركیا، ڕایگه‌یاند "سه‌باره‌ت به‌ پرسی‌ مه‌نبه‌ج به‌ره‌وپێشچوونی‌ به‌رچاویان به‌ده‌ستهێناوه‌". به‌ڵام هێشتا هیچ ورده‌كارییه‌ك سه‌باره‌ت به‌ ڕێككه‌وتن و نه‌خشه‌ڕێگاكه‌ ئاشكرا نه‌كراوه‌.
هه‌روه‌ها وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند "له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پشتگیریی‌ هه‌ردوولا بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی‌ تیرۆر به‌ هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه‌ دووپاتكراوه‌ته‌وه‌".

له‌ كۆتاییشدا بڕیار دراوه‌ له‌ ڕێگه‌ی‌ لیژنه‌ و شانده‌ تایبه‌تمه‌نده‌كانه‌وه‌ درێژه‌ به‌ كۆبوونه‌وه‌كان بده‌ن بۆ ڕه‌واندنه‌وه‌ی‌ نیگه‌رانییه‌كانی‌ هه‌ردوولا سه‌باره‌ت به‌ پرسه‌ جیاوازه‌كان.


1094 جار خوێندراوەتەوە
04/06/2018

بابەتی زیاتر