Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

بازیان.. هاوڵاتییه‌ك خۆی كوشت

پۆلیسی سلێمانی رایگه‌یاند، پاشنیوەڕۆی دووشه‌ممه‌ لە ناحیەی بازیانی سه‌ربه‌ پارێزگای سلێمانی هاوڵاتییەكی تەمەن 28 ساڵ لە ماڵەكەی خۆیدا كۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌له‌لاپه‌ڕه‌ی خۆی له‌ فه‌یسبوك بڵاویكرده‌وه‌ دوای گەیشتنی هێزەكانی بنكەی پۆلیسی بازیان تەرمەكەی ڕەوانەی پزیشكی دادوەری لەشاری سلێمانی كرا و پەڕاوی لێكۆڵینەوەش بۆ ڕوداوەكە كراوەتەوە .

به‌پێی زانیارییه‌كان هاوڵاتییەكە ناوی (ه ، ع ، م ) و لەدایكبووی 1990 ، پیشەی كارمەندی شارەوانی ناحیەی بازیانە و خێزاندارەو 2 منداڵی هەیە.

بە پێی زانیارییە سەرەتاییەكانی پۆلیس ئەو هاوڵاتییە بەچەكی جۆری كڵاشینكۆف فیشەكێكی ناوە بە خۆیەوە و كۆتایی بەژیانی خۆی هێناوه‌ .

620 جار خوێندراوەتەوە
05/06/2018

بابەتی زیاتر