Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

باڵیۆزی توركیا له‌ به‌غدا: به‌رده‌وام ده‌بین له‌ به‌ردانه‌وه‌ی‌ ئاو بۆ عێراق



فاتیح یه‌ڵدز باڵیۆزی توركیا له‌ به‌غدا ، ڕایگه‌یاند، گرتنه‌وه‌ی به‌نداوی ئه‌لیسو له‌ یه‌كی حوزه‌یرانه‌وه‌ نه‌بووه‌ته‌ هۆی بڕینی ئاو له‌ عێراق و به‌رده‌وامده‌بن له‌ پێدانی ئاو به‌ ناوچه‌كه‌.

له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه‌ له‌ بینای باڵیۆزخانه‌ی توركیا له‌ به‌غدا به‌سترابوو، فاتیح یڵدز رایگه‌یاند: هه‌میشه‌ توركیا هه‌وڵی پاراستنی ئاوه‌كانی داوه‌ و بابه‌تی ئاو بواری هه‌ماهه‌نگی له‌ نێوان ئه‌نقه‌ره‌ و به‌غدا بووه‌.

فاتیح یڵدز، راشیگه‌یاند: له‌باره‌ی گرتنه‌وه‌ی ئاوی به‌نداوی ئه‌لیسو له‌گه‌ڵ لایه‌نی عێراق گه‌یشتتوونه‌ته‌ رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی چ رێگایه‌ك بگیرێته‌به‌ر و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، له‌باره‌ی به‌نداوه‌كه‌وه‌ هه‌ندێك بابه‌ت هه‌یه‌ كه‌ رای گشتی پشتگوێی خستووه‌.

باڵیۆزه‌كه‌ی توركیا وتیشی: كاتێك به‌نداوی ئه‌لیسو ده‌گرینه‌وه‌ به‌واتای ئه‌وه‌ نایه‌ت كه‌ ئاوه‌كه‌ به‌ته‌واوی ده‌گرینه‌وه‌, ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی 15ی ئایار ئه‌نجاممانداوه‌ له‌باره‌ی چۆنیه‌تی رژانی ئاوه‌كه‌وه‌یه‌, له‌به‌رئه‌وه‌ ئاوه‌كه‌ نابڕێت و به‌رده‌وام ده‌بێت و هێشتا پێدانی به‌شێكی گرنگی ئاوه‌كه‌ به‌عێراق به‌رده‌وامه‌, ڕاشیگه‌یاند: هه‌نگاوی هاوبه‌ش ده‌نێین نه‌ك تاك لایه‌نه‌.
 
فاتیح یه‌ڵدز ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه‌ كه‌ له‌ ساڵی 2017دا كاتێ سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌ردانی توركیای كردووه‌ پێی راگه‌یه‌ندراوه‌ كه‌ به‌نداوه‌كه‌ ته‌واوببووه‌ و ئاماده‌یه‌ بۆ ئاوگلدانه‌وه‌، به‌شێوه‌ی ئاسایی كاره‌كانی پڕكردنی به‌نداوه‌كه‌ له‌ به‌هار و پایزدا ئه‌نجامده‌درێت، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی توركیا پێویستی پێی بوو له‌سه‌رداوای حكوومه‌تی عێراق دوامانخست بۆ ئه‌م به‌رواره‌.

فاتیح باسی له‌وه‌ كرد كه‌ ئه‌لیسو به‌نداوی ئاودێری نییه‌ به‌ڵكو به‌نداوی هایدرۆئه‌لیكتریكه‌، به‌ مه‌به‌ستی ئاودێری به‌كارنایه‌ت به‌ڵكو بۆ هه‌ڵگرتنی ئاو و به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با به‌كارده‌هێنرێت.

باڵیۆزی توركیا له‌ به‌غدا، ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ڕه‌تكرده‌وه‌ كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن پڕبوونی به‌نداوه‌كه‌ پێنج ساڵ ده‌خایه‌نێت، باسی له‌وه‌یش كرد: كه‌ له‌ ماوه‌یی ساڵێكدا وێستگه‌ی هایدرۆئه‌لیكتریكه‌كه‌ی به‌ ته‌واوی كارده‌كات و ئاو كۆده‌كاته‌وه‌، هه‌ركاتێك ئاستی ئاوه‌كه‌ گه‌یشته‌ ئاستی تۆڕباینه‌كان ده‌ست به‌ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با ده‌كرێت.

له‌ كۆتایی ووته‌كانیدا فاتیح یه‌ڵدز جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ كه‌مبوونی بڕی ئاوی رووباری دیجله‌ قۆناغێكی نوێ نییه‌ و ساڵی رابردوو وشكترین وشكه‌ ساڵی بوو و گوتی: زۆر ره‌وا نییه‌ كه‌مبوونه‌وه‌ی بڕی ئاوی دیجله‌ ببه‌سترێته‌وه‌ به‌ ئاو گلدانه‌وه‌وه‌ كه‌ رۆژی هه‌ینی ده‌ستیپێكرد. دادپه‌روه‌رانه‌ نییه‌ دۆخێك كه‌ ئه‌مساڵ بینیومانه‌ راسته‌وخۆ بیبه‌ستینه‌وه‌ به‌ ئه‌لیسووه‌وه‌.


667 جار خوێندراوەتەوە
06/06/2018

بابەتی زیاتر