په‌یام
عەبدولستار مەجید وەزیری پێشوی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ده‌ڵێت، ئه‌و كاته‌ی كه ئێران ئاوی رووباری زێی بچوكی گرته‌وه ئێمه داوامان له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كرد كه ره‌زامه‌ندی بده‌ن به دروستكردنی به‌نداوی پێویست بۆ هه‌رێمی كوردستان بۆ گلدانه‌وه‌ی ئاو رزگاركردنی ناوچه كشتوكاڵییه‌كان و هاوڵاتییان له مه‌ترسی بێ ئاوی؛ به‌ڵام ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران گوێی لێ نه‌گرتین.
عەبدولستار مەجید وەزیری پێشوی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو روونیدهكاتهوهو ده‌ڵێت " زیاتر لە ساڵێک بەر لە ئێستا، ئەوکاتەی ئێران ئاوی زێی بچوکی گرتەوە و مەترسی وشکبوونی زێی بچوک و ئەو ڕوبارانەی دیکە کە لە ئێران و تورکیاوە دەڕژێنە ناو خاکی هەرێم ڕووی تێکردین، ئێمە ئەوکات لە وەزارەتی کشتووکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو تیمێکی پسپۆڕمان پێکهێنا بۆ ڕووپێوکردنی ئەو ناوچانە و ئامادەکردنی دەرخستەیەک تا بزانین چەند بەنداومان پێویستە و چۆن دەتوانین وا بکەین لە ڕێگەی دروستکردنی بەنداو و پۆندەوە ئاوی پێویست بۆ خواردنەوە و کشتوکاڵ و گەشتوگوزار گلبدەینەوە "
وەزیری پێشوی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ده‌شڵێت " دوای تەواوبوونی کارەکان و ئامادەکردنی دەرخستەکان، کردمانە پرۆژەیەک و بەرزمانکردەوە بۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ دەربڕینی ڕەزامەندیی و دابینکردنی بودجەی پێویست بۆی ".
عه‌بدولستار مه‌جید كه له پشكی كۆمه‌ڵی ئیسلامی وه‌زیری كشتووكاڵو سه‌رچاوه‌كانی ئاو بوو له باره‌ی وه‌ڵامی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ده‌ڵێت " ڕوپێو و دەرخستەکان سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتەوە، هەوڵێکی زۆرماندا و داکۆکیی زۆرمانکرد تا پرۆژەکە بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە، بەڵام بەداخەوە گوێمان لێنەگیرا و حساب بۆ ئەو هۆشداریی و مەترسییانەش نەکرا کە لەوبارەیەوە خستبوومانەڕوو "
هاوپێچ: بەڵگەنامەکانی پەیوەست بەو پرۆژەیەی لەسەرەوە ئاماژەم پێ‌کرد .
2644 جار خوێندراوەتەوە
06/06/2018