Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

شێوەی ئامادەکردنی سوپی نیسک و سپێناخ

په‌یام ـ هه‌مه‌ڕه‌نگ


نیسک و سپێناخ، دوو ماددەی خۆراکی سوودبەخشن بۆ لەش، بەهۆی دەوڵەمەندیان بە ڤیتامین و ماددە کانزاییەکانەوە.

لێرەدا شێوەی ئامادەکردنی سوپێک لەم دوو خۆراکە دەخەینە ڕوو:

ماددە پێویستەکان:

٥٠٠ گرام سپێناخی وردکراو
یەک کوپ نیسک
یەک کوپ ئاردی جۆ یان جۆی هاڕاو
پیازێکی گەورەی وردکراو
دوو کوپ ئاو
کەمێک نەعنا 
خوێ و بیبەر و زەردەچەوە و ماست (بە حەزی خۆت)

شێوەی ئامادەکردن:
نیسک و ئاردی جۆکە و سپێناخە وردکراوەکە بکەرە ناو ئاوەوە و بیخەرە سەر ئاگرێکی مامناوەند، ئینجا بە جیا پیازەکە سوور بکەرەوە و پاشان بۆ سێ خولەک نەعنا و زەردەچەوە و بیبەرەکەی تێبکە و لەسەر ئاگر دایبگرە، کاتێک نیسک و سپێناخەکە هاتە کوڵ پیاز و ماددەکانی تری تێبکە و چاوەڕێ بکە تا چەند خولەکێک کە دێتە کوڵ، پاشان ئاگرەکەی کز بکە بۆ ماوەی ٧ تا ٨ خولەک، لەم کاتەدا ئامادەیە بۆ خواردن.


614 جار خوێندراوەتەوە
06/06/2018

بابەتی زیاتر