Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سلێمانی.. ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگا داواده‌كات نرخی‌ به‌نزین هاوشێوه‌ی‌ عێراق بێت



په‌یام، سلێمانی‌
راپۆرت، رامیار عوسمان

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لیژنەی وزە و پیشەسازی لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی میوانداری پارێزگاری سلێمانی، هەڤاڵ ئەبوبەكر-ی كرد بۆ گفتوگۆكردن لەسەر پرسی سووتەمەنی و گرانبوونی نرخی بەنزین و رێگاچارەكان بۆ چاودێریكردن و دابەزاندنی نرخی بەنزین.

دوای كۆبوونەوەكە، سەرۆكی لیژنەی وزە و پیشەسازی لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی، غالب محەمەد لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا گوتی: "لە كۆبونەوەكەدا چەند بڕیارێكمان دەركرد لەبارەی ئەو پرسانەوە، لەوانەش هەوڵدان بۆ دیاریكردن و سنوورداركردنی نرخی بەنزین بۆ ئەوەی هیچ بازرگانێك نرخ بەرز و نزم نەكات، هەروەها فراوانكردنی كۆنترۆڵكردنی كوالێتی بەنزین و دانانی تاقیگە لەو خاڵانەی كە بەنزینی لێوە دەهێنرێت، هەر بەنزینخانەیەكیش بەنزینی خراپ بهێنێت رووبەڕووی سزای توند بكرێتەوە، خاڵێكی تر نووسراو ئاراستەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و عێراق دەكەین تاوەكو بەنزین رەوانەی شاری سلێمانی بكرێت و بە نرخی 450 دینار هاوشێوەی عێراق دابەش بكرێت". 

سەرۆک و ئەندامانی لیژنەكە لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووساندا، ئاماژەیان كرد بەوەی لە لایەن پارێزگاری سلێمانییەوە بەڵێنیان وەرگرتووە لەسەر كۆنترۆڵكردنی كوالێتی بەنزین و رێگرتن لە بەرزبونەوەی نرخی بەنزین و كاركردن بۆ كەمكردنەوەی نرخەكەی، هەروەها داوایان كردووە رێگە بە هەموو بازرگانێك بدرێت بەپێی كێبڕكێی نرخ و كوالێتی بەنزین هاوردە بكات.



1048 جار خوێندراوەتەوە
06/06/2018

بابەتی زیاتر