Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ كه‌ركوك فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی‌ بۆ نه‌جمه‌دین كه‌ریم ده‌ركرد


په‌یام

دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ كه‌ركوك فه‌رمانی ده‌ستگیركردن و ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی ماڵ و موڵكی نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگای پێشووی كه‌ركوكی ده‌ركرد.

به‌ پێی نوسراوێكی‌ دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ كه‌ركوك كه‌ له‌ كه‌ناڵه‌كانی‌ راگه‌یاندنه‌وه‌ بلاَوكراوه‌ته‌وه‌،  فه‌رمانی‌  ده‌ستگیركردن و ده‌ستبه‌ سه‌راگرتنی‌ سه‌رجه‌م سامان و موڵكه‌ و گواستراوه‌ و نه‌گواستراوه‌كانی‌ نه‌جمه‌دین كه‌ریم ده‌رچووه‌.
نوسراوی بریاره‌كه‌ی دادگای كه‌ركوك ئاراسته‌ی‌ سه‌رجه‌م ده‌زگاكانی‌ تری ناو شاری كه‌ركوك كراوه‌ و داوا كراوه‌ ده‌ستبگیرێت به‌ سه‌ر موڵه‌كاندا.

ئه‌و بریاره‌ی دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ كه‌ركوك له‌ كاتێكدایه‌ له‌ رۆژی‌ 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017ه‌وه‌ نه‌جمه‌دین كه‌ریم، شاری كه‌ركوكی به‌جێهێشتووه‌ و نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌و شاره‌ و ئێستا له‌ هه‌ولێر نیشته‌جێیه‌، هه‌روه‌ها له‌ چه‌ند رۆژی رابردوودا به‌ هه‌مان شێوه‌ دادگا بریاری ده‌ستگیركردنی‌ بۆ رێبوار تاڵه‌بانی‌ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای كه‌ركوك ده‌ركردوه‌.

625 جار خوێندراوەتەوە
07/06/2018

بابەتی زیاتر