Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

شه‌ش لایه‌نه‌ ناڕازییه‌كه‌ی‌ هه‌رێم پشتگیری خۆیان بۆ بڕیارەکانی پەرلەمانی عێراق دەربڕی


په‌یام

لە ڕاگەیەندراوێکدا شەش لایەنە ناڕازییەکەی هەرێم پشتیوانی خۆیان ڕاگەیاند بریارەکەی پەرلەمانی عێراق کە تایبەت بوو بە ژماردنەوەی  ۱٠٠٪ دەستی دەنگەکان  لە سەرتاسەری عێراقدا.

لە ڕاگەیەندراوەکەشدا هاتووە کە ئەوە هەنگاوێکی گرنگ و مێژوویی بوو "بۆ بەدەنگەوە هاتنی دەنگدەران و لایەنە سیاسیەکان لەسەر تەزویر و ساختە و چەتەیی ئەلکترۆنی بۆسەر دەنگی هاوڵاتیان و دەستکاری ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ۱۲ی ۵ی ۲٠۱۸ لە عێراق و هەرێمی کوردستان".

 

دەقی ڕاگەیەندراوەکە:

ئەم شەش لایەنەی خوارەوە، پشتگیری خۆمان ڕادەگەیەنین بۆ ئەو هەنگاوە گرنگ و مێژووییەی ئەمنجومەنی نووینەرانی عێراق گرتیەبەر بۆ بەدەنگەوە هاتنی دەنگدەران و لایەنە سیاسیەکان لەسەر تەزویر و ساختە و چەتەیی ئەلکترۆنی بۆسەر دەنگی هاوڵاتیان و دەستکاری ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ۱۲ی ۵ی ۲٠۱۸ لە عێراق و هەرێمی کوردستان. 

لەهەمان کاتدا هەڵوێستی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بەرز دەنرخێنین کە لەکاتی پێویستدا هاتە سەرخەت بۆ هاوکاری و هەماهەنگی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ریسواکردنی پرۆژەی گەندەڵکارانی پرۆسەی هەلبژاردنەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان.

لێرەدا بە پێویستی دەزانین داوا لە لەیەنە قەزاییە پەیوەندیدارەکانی عێراق بکەین کە ڕۆلی تەوواو و ڕاستەقینەی خۆیان بگێڕن بۆ پاراستن و پارێزگاریکردن لە پاشماوەی پرۆسەی هەڵبژاردن و گێڕانەوەی و وەرگرتنەوەی ماف بۆ خاوەنەکانیان .

هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری 
بزووتنەوەی گۆڕان 
یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان 
کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان 
حزبی شیوعی  کوردستان
بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان 

۷/٦/۲٠۱۸

778 جار خوێندراوەتەوە
07/06/2018

بابەتی زیاتر