Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

نه‌مسا حه‌وت مزگه‌وتی داخست‌و وتاربێژه‌كانیش له‌ وڵاته‌كه‌ی‌ ده‌رده‌كات

په‌یام

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئیدانه‌ی بڕیاره‌كه‌ی نه‌مسای بۆ داخستنی حه‌وت مزگه‌وتی ئه‌و وڵاته‌ كرد و رایگه‌یاند هه‌ڵوێسته‌ ئایدۆلۆژییانه‌كه‌ی حكوومه‌تی نه‌مسا، دژی ئیسلام و ره‌وشتی پێكه‌وه‌ ژیانه‌.  

له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی نه‌مسا و به‌رپرسانی‌ باڵای ئه‌و وڵاته‌ بریاری داخستنی‌ حه‌وت مزگه‌وت و ده‌ركردنی‌ مامۆستای ئاینی‌ و وتاربێژه‌كانی‌ ده‌ركردوه‌.
له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه‌ بیانوی‌ بێ بنه‌مای نه‌مسا بۆ داخستنی حه‌وت مزگه‌وت و دیپۆرتكردنه‌وه‌ی وتاربێژه‌كانیان، یه‌كێكه‌ له‌ ده‌ره‌نجامه‌كانی دژایه‌تیی ئیسلام، و نه‌ژادپه‌رستی و شه‌پۆلی جیاكاریی پۆپۆلیستیی له‌و وڵاته‌. 
هه‌روه‌ها له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا باس له‌وه‌ كراوه‌ له‌جیاتی ئه‌وه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران و سیاسه‌تمه‌دارانی نه‌مسا دژایه‌تیی نه‌ژادپه‌رستیی، و دوژمنایه‌تییكردنی ئیسلام و بیانییه‌كان بكه‌ن، له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دان له‌رێگه‌ی ئه‌م پێشهاتانه‌وه‌ كه‌ مایه‌ی نیگه‌رانیین، ده‌ستكه‌وتی سیاسیی بپچڕن.

حكوومه‌تی نه‌مسا بڕیاریداوه‌ حه‌وت مزگه‌وت كه‌ یه‌كێكیان مزگه‌وتی توركه‌كانه‌ له‌ وڵاته‌كه‌یدا دابخات و ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ وتارخوێنه‌كان كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی نه‌مساوه‌ پشتیوانیی دارایی ده‌كرێن، دیپۆرت بكاته‌وه‌.


3449 جار خوێندراوەتەوە
08/06/2018

بابەتی زیاتر