Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

لەم هەفتەیەدا ئەم دەستەو وەزارەتانە موچە وەردەگرن


به‌ پێی‌ ئه‌و خشته‌یه‌ی‌ كه‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بۆ دابه‌شكردنی‌ موچه‌ی‌ مانگی‌ ئازاری‌ رایگه‌یاندووه‌ "رۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌ 2018/6/10 مووچه‌ی‌ وه‌زاره‌ته‌كانی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و نیشته‌جێكردن و كارو كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و مووچه‌ی‌ خاوه‌ن پێداویستیه‌ تایبه‌ته‌كان دابه‌ش ده‌كرێت".

هێماشی‌ به‌وه‌داوه‌ كه‌ "رۆژی‌ دووشه‌ممه‌ 2018/6/11، مووچه‌ی‌ وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو، دیوانی چاودێری دارایی، ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ، ده‌سته‌ی ناوچه‌كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، ده‌سته‌ی ژینگه‌، ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان، ده‌سته‌ی ده‌سپاكی، كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێم و ده‌زگایی مین دابه‌ش ده‌كرێت".

وه‌زاره‌تی‌ دارایی راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ رۆژی‌ سێشه‌ممه‌ 2018/6/12،  مووچه‌ی‌ وه‌زاره‌تی رۆشنبیری، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و رۆژی‌ چوارشه‌ممه‌ 2018/6/13 مووچه‌ی‌ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش دابه‌ش ده‌كرێت".

3661 جار خوێندراوەتەوە
09/06/2018

بابەتی زیاتر