Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هه‌رێمی‌ كوردستان.. گه‌نجێك به‌ تۆمه‌تی‌ كوشتنی‌ كچێكی‌ ئه‌ڵمانی‌ ده‌ستگیركرا



په‌یام

وه‌زیری ناوخۆی ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی كوردستان ئه‌و گه‌نجه‌یان ده‌ستگیركرد كه‌ تۆمه‌تبار بو به‌ ده‌ستدرێژی و كوشتنی كچێكی ئه‌ڵمانی ته‌مه‌ن (14) ساڵ.


هۆرست سیهۆفه‌ر، وه‌زیری ناوخۆی ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند عه‌لی به‌شار-ی ته‌مه‌ن (20) ساڵ كه‌ تۆمه‌تباره‌ به‌ ده‌ستدرێژی و كوشتنی كچێكی ئه‌ڵمانی به‌ناوی سۆزانا كه‌ ته‌مه‌نی (14) ساڵ بوه‌، له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌ستگیركراوه‌.
وه‌زیری ناوخۆی ئه‌ڵمانیا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، تۆمه‌باره‌كه‌ له‌سه‌ر داوای پۆلیسی فیدراڵی ئه‌ڵمانیا ده‌ستگیركراوه‌.
پێشتر پۆلیسی ئه‌ڵمانیا راگه‌یاندبو، ئه‌و تۆمه‌تباره‌ دوای ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه‌ی، له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌یاندا له‌رێگه‌ی فڕۆكه‌خانی دوسلدۆرف-ه‌وه‌ چونه‌ته‌ توركیا و دواتر گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ هه‌رێم، میدیا جیهانییه‌كانیش باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن عه‌لی به‌شار په‌نابه‌رێكی كورده‌ و له‌ ساڵی (2015)ه‌وه‌ رویكردوه‌ته‌ ئه‌ڵمانیا.
جگه‌ له‌وه‌ش ئه‌و كه‌سه‌ دۆسییه‌یه‌كی دیكه‌ی ده‌ستدرێژی سێكسی بۆسه‌ر منداڵێكی ته‌مه‌ن (11) ساڵه‌ له‌سه‌ره‌ و هێشتا دۆسییه‌كه‌ی یه‌كلا نه‌كراوه‌ته‌وه‌.

1098 جار خوێندراوەتەوە
09/06/2018

بابەتی زیاتر