Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

دوو موشه‌كی بالیستی له‌ یه‌مه‌نه‌وه‌ ئاراسته‌ی سعودییه‌ كران‌و تێكشكێنران


په‌یام

هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی بۆ پاڵپشتی له‌ حكوومه‌تی شه‌رعی یه‌مه‌ن رایگه‌یاند هێزی به‌رگری ئاسمانی سه‌ر به‌ هاوپه‌یمانییه‌كه‌، دوو مووشه‌كی بالیستی دیكه‌ی‌ تێكشكاند كه‌ ئاراسته‌ی ناوچه‌ی نه‌جران باشووری سعوودیه‌ كرابوو.

به‌پێی كه‌ناڵی فه‌رمی ئه‌خبارییه‌ی سعوودیه‌، هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی رایگه‌یاندووه‌ كه‌ مووشه‌كی بالیستی یه‌كه‌م شكستی هێناوه‌ و له‌ناو خاكی یه‌مه‌ن كه‌وتووه‌ته‌ خواره‌وه‌، هاوكات مووشه‌كه‌كه‌ی دیكه‌ له‌ ناوچه‌یه‌كی بیابان تێشكاوه‌.

هاوكات عه‌قید توركی مالیكی وته‌بێژی هاوپه‌یمانییه‌تی عه‌ره‌بی، ووتی‌ ئاراسته‌كردنی مووشه‌ك به‌ره‌و سعوودیه‌ له‌ لایه‌ن حوسییه‌كانه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌ و له‌لایه‌ن ولاَتانی‌ ناوچه‌كه‌وه‌ پشتگیری ده‌كرێن.
پێشتریش سیسته‌می به‌رگری سه‌ر به‌ هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی پێنج مووشه‌كی بالیستی تێكشكاندبوو كه‌ حووسییه‌كان له‌ مانگی ره‌مه‌زاندا ئاراسته‌ی سعوودیه‌یان كردبوو.

به‌پێی ئامارێكی نافه‌رمی سعوودیه‌ له‌ ده‌ستپێكی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی هاوپه‌یمانییه‌تی عه‌ره‌بی له‌ یه‌مه‌ن، تا ئێستا 149 مووشه‌كی بالیستی له‌ لایه‌ن حووسییه‌كانه‌وه‌ ئاراسته‌ی سعوودیه‌ كراون كه‌ سه‌رجه‌میان تێكشكێنراون

554 جار خوێندراوەتەوە
09/06/2018

بابەتی زیاتر