Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سه‌عید كاكه‌یی‌ وورده‌كاری‌ ژماردنه‌وه‌ی‌ ده‌نگه‌كان به‌ ده‌ست؛ ئاشكرا ده‌كات


په‌یام

ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری له‌ڕێگه‌ی دادوه‌ری تایبه‌ت و 10 هه‌زار فه‌رمانبه‌ره‌وه‌ ده‌ست به‌ ئه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگی سندوقی سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق ده‌كات


سه‌عید كاكه‌یی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانی عێراق له‌ لێدوانێكدا راگه‌یاند: له‌ڕێگه‌ی دادوه‌ری تایبه‌ت و 10 هه‌زار فه‌رمانبه‌ره‌وه‌ ده‌ست به‌ ئه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگی زیاتر له‌ 53 هه‌زار سندوقی سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق ده‌كات، پرۆسه‌كه‌ش ئه‌م هه‌فته‌یه‌  به‌ڕێوه‌ده‌چێت  .

وتیشی "له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌نگه‌كان ئه‌ژمار ده‌كرێته‌وه‌و بۆ هه‌ر پارێزگایه‌كیش دادوه‌رێكی بۆ داده‌نرێت، جگه‌ له‌ نوێنه‌رانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانیش، رێگه‌ به‌هیچ حزب و لایه‌نێك نادرێت چاودێری پڕۆسه‌كه‌ بكات .


له‌باره‌ی ئاشكرابوونی ساخته‌كارییه‌كان، سه‌عید كاكه‌یی ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات كه‌ هه‌ر پارێزگایه‌ك باركۆدی تایبه‌ت به‌ خۆی هه‌یه‌ و له‌ناو ئه‌و باركۆدانه‌ش هه‌ر ده‌نگده‌رێك باركۆدێكی تایبه‌تی هه‌یه‌، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر ده‌ستكاری ده‌نگه‌كان كرابێت، ئه‌وا به‌ ئاسانی ده‌زاندرێت

4759 جار خوێندراوەتەوە
10/06/2018

بابەتی زیاتر