Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هاوپەیمانی: داوامان نه‌كردووه‌ ده‌نگی پێشمه‌رگه‌ پوچه‌ڵبكرێته‌وه‌



په‌یام

هاوپەیمانی دیموكراسی و دادپەروەری رایگەیاند، بەهەموو هێز و توانای خۆیان لەگەڵ لایەنە دیموكراتخوازەكان، بەرگری لە دەنگی ڕەوای هاوڵاتیان دەكەن و ئەوەی پێویست بێت لە چوارچێوەی رێكارە یاساییەكان لە هەر كات و جێگەیەك بێت، بێ دوودڵی و بە راشكاوی كار بۆ گەڕاندنەوەی ئەو دەنگە دزراوانە دەكات.

هاوپەیمانی لەراگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ھاوپەیمانی تا ئێستا تانەی لە ئەنجامەكانی ھەڵبژاردنی پارێزگاری كەركوك نەداوە، چونكە بەپێی رێكارەكان، ھێشتا موتابەقەی دەنگەكان لەو پارێزگایە نەكراون و تا ئێستا بەڵگە و دۆكیۆمێنتەكان لە كۆمیسیون وەرنەگیراوە، بەھۆی ئەو بەڵگەو دیكۆمێنتانەی كەلە لایەن كۆمسیۆنەوە دەرچوون، و كە دەیسەلمێنن بەتایبەتی لە پارێزگای سلێمانی بەشێوەیەكی ئابرووبەرانە تەزویر كراوە، بۆیە دەیانەوێت (پێش تا بەڕە بەخۆیان دابدەن) و ئەوەی لە سلێمانی لێیان قەوماوە بە فرمێسكی نیفاق و ریاكارانە بۆ كەركوك پەردەپۆشی بكەن.

لەراگەیەندراوەكەی هاوپەیمانیدا هاتووە، "پێشمەرگە پیرۆزە و هێمای خەباتی گەلی كوردستانە، هاوپەیمانی هەرگیز داوای نەكردووە دەنگی پێشمەرگە و هێزەكانی ناوخۆ پووچەڵبكرێنەوە و پێشنیازی واشی نەكردووە، پێچەوانەكەی ڕاستە ئێمە لەگەڵ ڕێزگرتنین لە دەنگ و پێگەی پێشمەرگە و هێزەكانی ناوخۆ".

هاوپەیمانی هەروەها دەڵێت، "خەڵكی كوردستان دەزانێ نەوت دز و خاك فرۆشان، ئەوانەی كەركوكیان لەدەستدا، ئابڕووی بەرگری لە كەركوك و پێشمەرگەیان نەماوە، كوردستانی بوونی كەركوك بە ساختەكاری و دزی و باندی مافیایی و نەوتفرۆشی نابێت".

دەقی راگەیەندراوەكە

راگەیەندراوێك لە وتەبێژی هاوپەیمانی دیموكراسی و دادپەروەری

‎سەبارەت بەو تەزویرو ساختەكاریە ئابڕوبەرانەی هەندێ لایەنی سیاسی لە ھەڵبژاردنی ۱۲ی ئایار ئەنجامیاندا، كە بۆتە مایەی ناڕەزایەتی سەرتاسەری لە عیراق و كوردستان، و ئەنجام پەرلەمانی عێراق بڕیاڕێكی پەسەند كرد بۆ هەژماركردنەوەی دەنگەكان و چارەسەری كۆمەڵی تەزویر و ساختەكاری لە دەنگی هاوڵاتیان. 

‎ھاوپەیمانی دووپاتی دەكاتەوە، بەھەموو ھێز و توانای خۆی، لەگەڵ لایەنە دیموكراتخوازەكان، بەرگری لە دەنگی ڕەوای ھاوڵاتیان دەكات و ئەوەی پێویست بێت، لەچوارچێوەی رێكارە قانونیەكان، لەھەر كات و جێگەیەك بێت، بێ دوودڵی و بە راشكاوی كار بۆ گەڕاندنەوەی ئەو دەنگە دزراوانە دەكات. 

‎ھەر لەو چوارچێوەیەدا بە پێویستی دەزانین بۆ رای گشتی روونبكەینەوە كە:

2- ھاوپەیمانی تا ئێستا تانەی لە ئەنجامەكانی ھەڵبژاردنی پارێزگاری كەركوك نەداوە، چونكە بەپێی رێكارەكان، ھێشتا موتابەقەی دەنگەكان لەو پارێزگایە نەكراون و تا ئێستا بەڵگە و دۆكیۆمێنتەكان لە كۆمیسیون وەرنەگیراوە. بەڵام ساختەكارەكان  بەھۆی ئەو بەڵگەو دیكۆمێنتانەی كەلە لایەن كۆمسیۆنەوە دەرچوون، و كە دەیسەلمێنن بەتایبەتی لە پارێزگای سلێمانی بەشێوەیەكی ئابرووبەرانە تەزویر كراوە، بۆیە دەیانەوێت (پێش تا بەڕە بەخۆیان دابدەن) و ئەوەی لە سلێمانی لێیان قەوماوە بە فرمێسكی نیفاق و ریاكارانە بۆ كەركوك پەردەپۆشی بكەن، بەڵام خەڵكی كوردستان دەزانێ نەوت دز و خاك فرۆشان، ئەوانەی كەركوكیان لەدەستدا، ئابرووی بەرگری لە كەركوك و پێشمەرگەیان نەماوە. كوردستانیبوونی كەركوك بە ساختەكاری و دزی و باندی مافیایی و نەوتفرۆشی نابێت.

2-  سەبارەت بە دەنگدانی پێشمەرگەو ھێزە ئەمنیەكان؛ پێشمەرگە پیرۆزە و هێمای خەباتی گەلی كوردستانە. هاوپەیمانی هەرگیز داوای نەكردووە دەنگی پێشمەرگە و هێزەكانی ناوخۆ پووچەڵ بكرێتەوە و پێشنیازی واشی نەكردووە، پێچەوانەكەی ڕاستە ئێمە لەگەڵ ڕێزگرتنین لە دەنگ و پێگەی پێشمەرگە وهێزەكانی ناوخۆ و لە هەوڵی دۆزینەوەی چارەڕێی گونجاوین بۆ هەژماركردنی دەنگە راستەقینەكانیان. سەرەڕای ئەوەی ساختەكاری لە دەنگدانی تایبەت كراوە، دەشزانین ژمارەیەكی بەرچاو دەنگیان بە ھاوپەیمانی داوە.  تەزویركارەكان وەك چۆن لە رابردوو، بە بێباكی مامەڵەیان لەگەڵ پێشمەرگە كردووە، وەك چۆن بە ھەرزان سەیری گیان و ژیانی پێشمەرگەو ھاوسەرو منداڵەكانیان كردوە، لەم ھەڵبژاردنەش ھەر وایان كرد، بۆیە ساختەكاری و بێباكی لە دەنگی پێشمەرگە هۆكاری گومانكردن بووە لە پرۆسەی دەنگدانی تایبەت لە هەرێمی كوردستان.

وتەبێژی هاوپەیمانی دیموكراسی و دادپەروەری


676 جار خوێندراوەتەوە
10/06/2018

بابەتی زیاتر