Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سه‌رۆكی كۆریای باكوور بۆكۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ تره‌مپ؛ گه‌یشته‌ سینگافوره


په‌یام

سه‌رۆكی كۆریای باكوور، كیم جۆنگ ئون به‌ مه‌به‌ستی كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ گه‌یشته‌ سینگاپور. 

راگه‌یه‌ندرا ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ی كیمی هه‌ڵگرتبوو، له‌ژێر رێوشوێنی ئه‌منیی تونددا له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی سینگاپور نیشتووه‌ته‌وه‌ و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سینگاپور، ڤیڤیان بالاكریشنان پێشوازیی لێكردووه‌.

سه‌رۆكی كۆریای باكوور به‌ ئۆتۆمبێلێکی جۆری لیمۆزین كه‌ ئاڵای وڵاته‌كه‌ی لەسەر بەرزکرابوویەوە، له‌گه‌ڵ كاروانێكی ئۆتۆمبێلی ره‌شدا فڕۆكه‌خانه‌كه‌ی به‌جێهێشت و به‌ره‌و میوانخانه‌ی St. Regis كه‌ پێشتر سه‌رۆكی چین، شی جین پینگ-ی لێ ماوه‌ته‌وه‌ به‌ڕێكه‌وت.

كۆبوونه‌وه‌كه‌ی كیم و تره‌مپ كه‌ بڕیاره‌ 12ی حوزه‌یران به‌ڕێوه‌بچێت له‌ رۆژه‌ڤه‌ جیهانییه‌كاندا ره‌نگیداوه‌ته‌وه‌. 

533 جار خوێندراوەتەوە
10/06/2018

بابەتی زیاتر