Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق داوای‌ دووباره‌كردنه‌وه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن ده‌كات

په‌یام

دوابه‌دوای‌ گڕگرتنی كۆگاكانی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له‌ به‌ری‌ ڕه‌سافه‌ی‌ شاری‌ به‌غدا، سه‌لیم جبوری‌ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی عێراق داوایكرد هه‌ڵبژاردن دووباره‌ بكرێته‌وه‌.

جبوری‌ له‌ میانی راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌ كرد "سووتاندنی كۆگاكان كارێكی به‌ پلان‌و به‌ مه‌به‌ست بووه‌‌و ئامانج لێی شاردنه‌وه‌ی ساخته‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردن‌و فێلكردنه‌ له‌ خه‌ڵكی عێراق".

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌راندا هاتووه‌: "دوای‌ ئه‌وه‌ی ساخته‌كاری‌و یارییكردن به‌ ئه‌نجامی ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ سه‌لمێنرا، ئێستا داوای‌ دووباره‌كردنه‌وه‌ی‌ پڕۆسه‌ی‌ ده‌نگدان ده‌كه‌ین".

له‌ به‌ری ڕه‌سافه‌ی‌ شاری‌ به‌غدا سێ كۆگای كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق گڕیان گرت، به‌پێی قسه‌ی‌ جێگری‌ سه‌رۆكی لیژنه‌ی‌ ئه‌منیی ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ به‌غداش "ته‌واوی سندوقه‌كانی ئه‌و كۆگایانه‌ سووتاون".


1960 جار خوێندراوەتەوە
10/06/2018

بابەتی زیاتر