Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كوشتنی‌ كچه‌ ئه‌ڵمانییه‌كه‌ كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر كه‌یسی‌ په‌نابه‌ران له‌ ئه‌ڵمانیا دروستكردووه‌


په‌یام

له‌ كاردانه‌وه‌ی‌ كوشتنی‌ كچه‌ ئه‌ڵمانییه‌كه‌دا، پارته‌كه‌ی‌ ئه‌نگێلا مێركڵ داوای‌ خێراتركردنی‌ پرۆسه‌ی‌ ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ ده‌كات كه‌ داوای مافی‌ په‌نابه‌رێتییان ڕه‌تكراوه‌ته‌وه‌.

كاردنه‌وه‌كان له‌ به‌رامبه‌ر ڕووداوی‌ كوشتنی كچه‌ ئه‌ڵمانییه‌ 14 ساڵه‌كه‌وه‌ له‌لایه‌ن په‌نابه‌رێكی‌ كورده‌وه‌، له‌سه‌ر ئاستی‌ ئه‌ورووپا و به‌ تایبه‌تیش ئه‌ڵمانیا به‌رده‌وامه‌. له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ پارته‌كه‌ی‌ ئه‌نگێلا مێركڵی‌ ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا، ڕایگه‌یاند "وه‌كو وانه‌یه‌ك سوود له‌ ڕووداوه‌كه‌ ده‌بینن و، ڕێكاری پێویست له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌گرنه‌ به‌ر".

سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ پارته‌كه‌ی‌ مێركڵ له‌ په‌رله‌مانی‌ ئه‌ڵمانیا ده‌ڵێت "ده‌بێت پرۆسه‌ی ناردنه‌وه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ خێراتر بكرێ كه‌ داوای مافی په‌نابه‌رێتییان له‌لایه‌ن ئه‌ڵمانیاوه‌ ڕه‌تكراوه‌ته‌وه‌".

ناوبراو ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ش كردووه‌ "یاسای ئه‌ورووپی سه‌باره‌ت بۆ كۆچبه‌ران به‌راورد به‌ یاساكانی‌ ئه‌ڵمانیا له‌پێشتره‌، بۆیه‌ داوا ده‌كات یاسا ئه‌ورووپییه‌كه‌ به‌ ته‌واوه‌تی جێبه‌جێ بكرێت".

به‌پێی یاساكه‌ داوای مافی‌ په‌نابه‌رێتیی‌ ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ ڕه‌تده‌كرێته‌وه‌ كه‌ به‌ قاچاخی‌ ڕوو له‌ ئه‌ورووپا ده‌كه‌ن و هیچ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كیشیان پێ‌ نییه‌ كه‌ به‌ ڕوونی‌ شووناسیان دیاری‌ بكات.

6638 جار خوێندراوەتەوە
11/06/2018

بابەتی زیاتر