Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

چه‌مچه‌ماڵ.. مامۆستایانی وانه‌بێژ داوای كرێی وانه‌بێژییان ده‌كه‌ن


په‌یام

دژی‌ پێنه‌دان و دواكه‌وتنی‌ له‌ ڕاده‌به‌ده‌ری‌ كرێی وانه‌بێژییان، ژماره‌یه‌ك مامۆستای‌ وانه‌بێژی‌ سنووری‌ چه‌مچه‌ماڵ، له‌به‌رده‌م به‌ڕێوه‌به‌رێتیی‌ په‌روه‌رده‌ی‌ قه‌زاكه‌ گردبوونه‌وه‌.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كیشدا ڕایانگه‌یاند: سه‌ره‌ڕای‌ به‌جێهێنانی‌ ئه‌ركه‌ په‌روه‌رده‌ییه‌كانیان و پابه‌ندبوونیان به‌ ده‌وامی‌ ئاساییه‌وه‌، به‌ڵام ماوه‌ی‌ شه‌ش مانگه‌ كرێی وانه‌بێژییان بۆ سه‌رف نه‌كراوه‌.
مامۆستایانی‌ وانه‌بێژی‌ چه‌مچه‌ماڵ ده‌ڵێن "چه‌ند جارێك په‌روه‌رده‌ و قائیمقامی‌ قه‌زاكه‌یان ئاگادار كردووه‌ته‌وه‌ و چه‌ندین به‌ڵێنیان پێ داون، به‌ڵام سه‌رجه‌میان بێ ئه‌نجام بوون".

ئه‌و مامۆستایانه‌ ده‌ڵێن "باری‌ داراییان خراپه‌ و ئه‌گه‌ر به‌ر له‌ جه‌ژن مووچه‌كانیان پێ‌ نه‌درێت، ئه‌وا له‌ ڕۆژی‌ جه‌ژندا خێمه‌ی‌ ناڕه‌زایی‌ له‌به‌رده‌م بینای‌ په‌روه‌رده‌ هه‌ڵده‌ده‌ن".

لای‌ خۆیشیه‌وه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ په‌روه‌رده‌ی‌ چه‌مچه‌ماڵ هۆكاری‌ پێنه‌دان و دواكه‌وتنی‌ كرێی وانه‌بێژیی‌ ئه‌و مامۆستایانه‌ی‌ بۆ خه‌زێنه‌ی‌ چه‌مچه‌ماڵ گه‌ڕانده‌وه‌...

1419 جار خوێندراوەتەوە
11/06/2018

بابەتی زیاتر