Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مریكا.. له‌ 17 ساڵی رابردوودا رێژه‌ی خۆكوشتن له‌سه‌دا 30 زیادیكردووه‌

په‌یام

ساڵ به‌ ساڵ رێژه‌ی‌ خۆكوشتن له‌ ئه‌مریكا روو له‌ زیادبوون ده‌كات، به‌پێی‌ راپۆرته‌كانیش له‌ماوه‌ی‌ 17 ساڵی‌ رابردوودا خۆكوشتن 30% زیادیكردووه‌. 

به‌پێی راپۆرتی ناوه‌ندی كۆنترۆڵ و رێگری نه‌خۆشی له‌ ئه‌مریكا، له‌ ساڵی 2016 نزیكه‌ی 45 هه‌زار كه‌س له‌و وڵاته‌ خۆی كوشتووه‌ و ئه‌م رێژه‌یه‌ش له‌ نێوان ساڵه‌كانی 1999-2016 به‌ سه‌دا 30 زیادیكردووه‌.

له‌ راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌ كه‌ هۆكاری مردن به‌هۆی خۆكوشتن له‌ ئه‌مریكا له‌ ریزبه‌ندی 10یه‌م دایه‌ و هۆكاری مردن به‌هۆی خۆكوشتنه‌وه‌ له‌ نێوان ته‌مه‌نه‌كانی 15 تا 34 له‌ ریزبه‌ندی دووه‌م دایه‌. 
هه‌ر له‌ راپۆرته‌كه‌دا جه‌خت له‌وه‌ كرایه‌وه‌ كه‌ زیاتر له‌ نیوه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆیان كوشتووه‌، هیچ نه‌خۆشیه‌كی ده‌روونیان نه‌بووه‌. 

هاوكات ئه‌وه‌ش ئاشكرا كراوه‌ كه‌ له‌ ئه‌مریكا خۆكوشتن به‌ چه‌ك له‌ ریزبه‌ندی یه‌كه‌م و خۆهه‌ڵواسینیش له‌ ریزبه‌ندی دووه‌م دایه‌.


410 جار خوێندراوەتەوە
11/06/2018

بابەتی زیاتر