Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عێراق.. سه‌رۆك‌و جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانی كۆمسیۆن دیاریكران

په‌یام

ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری، سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقی دیاریكرد.

به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری، ئه‌مڕۆ (دوشه‌ممه‌) ئه‌و دادوه‌رانه‌ی دیاریكراون بۆ راپه‌راندنی كاره‌كانی كۆمسیۆن كۆبونه‌ته‌وه‌و تێیدا سه‌رۆك و جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی هه‌ڵبژاردنیان دیاریكردوه‌.

به‌یاننامه‌كه‌ له‌زاری عه‌بدولستار به‌یره‌قدار، وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌رییه‌وه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ كه‌ له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران و جێگره‌كه‌ی ده‌ستنیشان كراون.

هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ هه‌ر له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا بڕیارده‌ری ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران و هه‌روه‌ها وته‌بێژی ره‌سمی كۆمسیۆن دیاریكراون.
هێمای بۆ ئه‌وه‌شكردوه‌ كه‌ داوایان له‌ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان كردوه‌ سێ دادوه‌ر بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ئۆفیسه‌كانی هه‌ولێر، سلێمانی و دهۆك كاندید بكه‌ن.


625 جار خوێندراوەتەوە
11/06/2018

بابەتی زیاتر