Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌غدا.. رێوشوێنی ئه‌منی توند بۆ پاراستنی سندوقه‌كانی ده‌نگدان گیراوه‌ته‌به‌ر



په‌یام

هێزه‌ عێراقییه‌كان، رێوشوێنی ئه‌منی توندیان له‌ ده‌ورووبه‌ری كۆگاكانی هه‌ڵگرتنی سندوقه‌كانی ده‌نگدان تایبه‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له‌ ژماره‌یه‌ك له‌ پارێزگاكان گرتووه‌ته‌به‌ر.

لیوا قاسم ڕاشد فه‌رمانده‌ی پۆلیسی پارێزگای واست، له‌ لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند كه‌ فه‌رمانده‌یی پۆلیسی واست، رێوشوێنه‌كان بۆ پاراستنی كۆگای هه‌ڵگرتنی سندوقه‌كانی ده‌نگدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران توندتر كردووه‌ و هێزی زیاتر له‌ ده‌ورووبه‌ری كۆگاكان بڵاوكردووه‌ته‌وه‌.

هاوكات به‌رپرسێكی ئه‌منی له‌ فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌سڕه‌ ڕایگه‌یاندووه‌ : فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌سڕه‌، هێزی زیاتری بۆ پاراستنی كۆگای هه‌ڵگرتنی سندوقه‌كانی ده‌نگدان بڵاوه‌پێكردووه‌.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌كانی به‌سڕه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كه‌ی به‌رگری شارستانی له‌ ده‌ورووبه‌ری كۆگای هه‌ڵگرتنی سندوقه‌كانی ده‌نگدان بڵاوكراونه‌ته‌وه‌.

لای خۆشیه‌وه‌ جه‌عفه‌ر كازم به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی میسان و ئه‌یاد مه‌یالی ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش له‌ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای دیوانیه‌ به‌ رۆژنامه‌نوسانیان ڕاگه‌یاند  به‌ هه‌مان شێوه‌ی پارێزگاكانی دیكه‌ هێزه‌كانی سوپا و پۆلیس رێوشوێنی ئه‌منی توندیان بۆ پاراستنی كۆگاكانی هه‌ڵگرتنی سندوقه‌كانی ده‌نگدان له‌ پارێزگاكانی میسان و دیوانییه‌  گرتووه‌ته‌به‌ر.

521 جار خوێندراوەتەوە
12/06/2018

بابەتی زیاتر