Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

توركیا: وڵاتانی‌ دراوسێ‌ ڕه‌خنه‌یان له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌مان بۆ سه‌ر قه‌ندیل نییه‌

په‌یام

وه‌زیری به‌رگریی توركیا ڕایگه‌یاند: وڵاتانی‌ دراوسێ‌ ڕه‌خنه‌یان له‌سه‌ر ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ نییه‌ كه‌ توركیا بۆ سه‌ر قه‌ندیل ده‌ستیپێكردووه‌و "تا به‌دیهێنانی‌ ئامانجه‌كانیشمان له‌ ناوچه‌كه‌ ده‌مێنینه‌وه‌".

نوره‌دین جانیكلی، وه‌زیری به‌رگریی توركیا،  ڕایگه‌یاند: ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ی‌ بۆ سه‌ر په‌كه‌كه‌ له‌ قه‌ندیل ده‌ستیانپێكردووه‌، تا به‌دیهێنانی‌ ئامانجه‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بێت، بۆ سه‌ركه‌وتنیشی‌ بنكه‌ی‌ سه‌ربازییان له‌ ناوچه‌كه‌ دروستكردووه‌".

سه‌باره‌ت به‌ ڕێككه‌وتنی توركیا له‌گه‌ڵ وڵاتانی‌ دراوسێی‌ بۆ ئه‌نجامدانی‌ ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌، جانیكلی وتی‌ "له‌گه‌ڵ دراوسێكان و هه‌ر لایه‌نێك كه‌ په‌یوه‌ندیی به‌و پرسه‌وه‌ هه‌بێت، كۆبوونه‌وه‌یان هه‌یه‌ و، هیچ كامیان به‌ تایبه‌تیش عێراق، ڕه‌خنه‌یان له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ نییه‌".

وه‌زیری‌ به‌رگریی‌ توركیا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد "ئه‌و كاته‌ ئه‌ركه‌كانیان له‌ باكووری‌ عێراق ته‌واو ده‌بێت كه‌ دڵنیابن هه‌ڕه‌شه‌كانی‌ سه‌ر وڵاته‌كه‌یان نه‌ماوه‌".

له‌باره‌ی‌ واده‌ی‌ كۆتایی‌ هاتنی‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌شه‌وه‌، نوره‌دین جانیكلی وتی‌ "له‌م جۆره‌ ئۆپه‌راسیۆنانه‌دا هیچ واده‌یه‌ك بۆ كۆتایی‌ دیاری ناكرێت".

لای‌ خۆیشیه‌وه‌ مسته‌فا قه‌ره‌سوو، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی كه‌جه‌كه‌، ڕایگه‌یاند "توركیا ماوه‌ی سێ ساڵه‌ به‌ هه‌موو تواناكانیه‌وه‌ هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر په‌كه‌كه‌، به‌ڵام هیچ ئه‌نجامێكی‌ به‌ده‌ستنه‌هێناوه‌ و، هه‌ڕه‌شه‌كانی‌ بۆ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنه‌".

535 جار خوێندراوەتەوە
12/06/2018

بابەتی زیاتر