Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

دادگای فیدراڵی بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان نه‌دا


په‌یام

گوته‌بێژی فه‌رمی دادگای باڵای فیدڕالی راگه‌یه‌نراوێكی لەبارەی تۆماركردنی سكاڵا له‌لای ئه‌و دادگایه‌ له‌مه‌ڕ هه‌مواری سێیه‌می یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بڵاوكرده‌وه‌. 

له‌و راگه‌یه‌نراوه‌دا هاتووه‌ "دادگای باڵای فیدڕالی به‌سه‌رۆكایه‌تی دادوه‌ر، مه‌دحه‌ت مه‌حمود و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی دادگاكه‌ كۆبوونه‌وه‌ی خۆی سازكرد و چاوخشاندنی بۆ پێنج داواكاری كرد كه‌ تێیدا داواكراوه‌ بڕیارێك کە پێویست بە پابەندبوون بکات به‌ راگرتنی جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی یاسای هه‌مواری سێیه‌می یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ژماره‌ 45 ی ساڵی 2013ی هه‌مواركراو، ده‌ربچێنێت".

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش هاتووه‌ پاش تاوتوێكردنی پرسه‌كه‌، دادگای باڵای فیدڕالی وای بینی كه‌ ده‌ستكردن به‌ داواكارییه‌كان و ده‌ركردنی بڕیارێك له‌باره‌یه‌وه‌ پێش گوێگرتن و بینینی بۆچوونی به‌رامبه‌ر له‌ سكاڵاكه‌ كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ سكاڵاكردن له‌ تانه‌دان له‌ یاسای هه‌مواری سێیه‌می یاسای ئاماژه‌بۆكراو نه‌ به‌ ئەرێنی و نه‌ به‌ نەرێنی به‌شێوه‌یه‌ك بكه‌وێته‌وه‌ كه‌ هه‌ستێكی پێشوه‌خته‌ له‌باره‌ی رای دادگا له‌ سكاڵای سه‌ره‌كی ببه‌خشێت. 

له‌ راگەیەنراوەکەی دادگای باڵای فیدڕالی ئه‌وه‌ش هاتووه‌ "دادگا ئه‌وه‌ی دووپاتكرده‌وه‌ كه‌ نه‌ریته‌ دادوه‌رییه‌ جێگیره‌كان رێگا له‌ دادگا ده‌گرێت بۆچوونی خۆی به‌ لێدوان یان ئاماژه‌كردن له‌ پرسی سكاڵای ره‌سه‌نی خراوه‌ به‌رده‌می ده‌رببڕێت پێش ده‌رچوونی حوكمی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ تێیدا، بۆیه‌ دادگا به‌كۆی ده‌نگ بڕیاری دا به‌ ره‌تكردنه‌وه‌ی ده‌ركردنی بڕیارێك کە پێویست بە پابەندبوون بکات به‌ راگرتنی جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی یاسای هه‌مواری سێیه‌می یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق".


800 جار خوێندراوەتەوە
13/06/2018

بابەتی زیاتر