Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

روسیا پێشوازی له‌ كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی تره‌مپ و كیم ده‌كات


په‌یام

گوتەبێژی راگەیاندنی کۆشکی کرملین، دیمیتری پێسکۆڤ، ئاشکرایکرد بە خۆشحاڵییەوە پێشوازیی لە لووتکەی نێوان سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ و سەرۆکی کۆریای باکوور، کیم جۆنگ ئون دەکەن کە دوێنێ لە سینگاپوور بەرێوەچوو. 

دیمیتری پێسکۆڤ لە لێدوانێکدا وێڕای ئاماژەدان بەوەی کە بەخۆشحاڵییەوە پێشوازیی لە دیالۆگی راستەوخۆی نێوان ترەمپ و کیم دەکەن، رایگەیاند: "ئەنجامەکانیان هەرچییەک بێت، ئەم جۆرە کۆبوونەوانە، رۆڵیان لە رەواندنەوەی گرژییەکانی نیمچە دوورگەکەدا (نیمچە دوورگەی کۆریا) دەبێت و دۆخەکە لەو خاڵە هەستیارەی چەند مانگێک لەمەوپێش دووردەخاتەوە. ئەمە مایەی خۆشحاڵییە". 

پێسکۆڤ تیشكی خستەسەر ئەوەی لە لووتکەکەدا ئەو بۆچوونەی لایەنی رووسی و سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین، کە تاکە چارەسەری کێشەی نیمچە دوورگەی کۆریا، بریتییە لە دیالۆگی راستەوخۆ، پشتڕاستکرایەوە.

گوتەبێژی راگەیاندنی کۆشکی کرملین ئاشکراشیکرد سبەینێ پوتین لەگەڵ سەرۆکی ئەنجوومانی باڵای گەلی کۆریای باکوور، کیم یۆنگ نام، کە بەمەبەستی بەشدارییکردن لە رێورەسمی کردنەوەی پاڵەوانێتیی جامی جیهانیی لە مۆسکۆیە، کۆدەبێتەوە. 


492 جار خوێندراوەتەوە
13/06/2018

بابەتی زیاتر